جيهان

ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە گەیشتە ٣١ ھەزار و ٨١٩ کەس

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، نۆ کۆمەڵکوژی دیکە دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، لەلایەن ھێزەکانی سوپای ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون و لە ئاکامدا، ٩٣ کەس کوژراون.

Zana Natık Kerem  | 19.03.2024 - نوێکردنەوە : 20.03.2024
ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە گەیشتە ٣١ ھەزار و ٨١٩ کەس

Arbil

غەززە ــ AA

لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامن، ٣١ ھەزار و ٨١٩ فەڵەستینی کوژراون.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە ماوەی ١٦٥ ڕۆژە بەردەوامە، خستەڕوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل، نۆ کۆمەڵکوژی دیکەیان دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ٩٣ کەس کوژراون و ١٤٢ی دیکەش برینداربوون.

ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٣١ ھەزار و ٨١٩ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٣ ھەزار و ٩٣٤ کەس.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın