جيهان, ئابووری

پەرلەمانی ئیسرائیل بوودجەی ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ی پەسەند کرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، پەرلەمانی ئیسرائیل بوودجەی گشتیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ی پەسەند کرد.

Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout  | 24.05.2023 - نوێکردنەوە : 24.05.2023
پەرلەمانی ئیسرائیل بوودجەی ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ی پەسەند کرد

Quds

قودس – AA

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست) و دوای گفتوگۆیەکی دوور و درێژ بوودجەی گشتیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ی پەسەند کرد.

پەرلەمانی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە لە کۆتایی ئەو گفتوگۆیانەی کە بۆ ماوەی ٣٦ کاتژمێر بەردەوام بوون و دوای چەندین کاتژمێر لە دەنگدان و دوای رەتکردنەوەی سەرجەم ئەو تێبینیانەی کە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە پێشکەش کرابوون، دواجار (کنێست) بەشێوەی کۆتایی بوودجەی ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ی پەسەند کرد.

لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە باس لەوە کراوە کە ٦٤ پەرلەمانتار لە بەرژەوەندی یاسای بوودجە دەنگیان داوە و ٥٦ پەرلەمانتار دژبە یاساکە دەنگیان داوە.

راشیگەیاندووە "بەپێی ئەو یاسایەی کە پەسەندکراوە، قەبارەی بوودجەی گشتیی بۆ ساڵی ٢٠٢٣، ٤٨٤ ملیار شێکێل (١٣٢ ملیار دۆلار) و قەبارەی بوودجەی گشتیی بۆ ساڵی ٢٠٢٤، ٥١٤ ملیار شێکێل (١٤٠ ملیار دۆلار)ە".

پارتە ھاوپەیمانەکانی حکوومەتی ئیسرائیل، ھەڕەشەی ئەوەیان کردبوو کە دەنگ بە بوودجە نادەن، بەڵام دوای ئەوەی بوودجەیان بۆ زیاد کرا، پاشگەزبوونەوە.

لای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو رایگەیاندووە، دوای ئەوەی (کنێست) بوودجەی پەسەند کرد، پرۆژەیاسای "چاکسازی دادوەریی" کە بووەتە جێگای مشتومڕ لە ئیسرائیل، دەخەینەوەڕوو.

دەستەی پەخشی ئیسرائیل لە بێنیامین ناتانیاھوی گواستووەتەوە "بە دڵنیایییەوە گۆڕانکارییەکانی دەسەڵاتی دادوەریی دەخەینەوەڕوو و ھەوڵدەدەین لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن لەوبارەیەوە بگەینە لێتێگەیشتن".

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو دوو مانگ زیاترە، ھەڵپەساردنی پرۆژەیاسای "چاکسازی دادوەریی" رایگەیاندبوو، ئەوەیش بە ئامانجی ئەوەی کە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن لەوبارەیەوە بگەنە لێکتێگەیشتن.

لەئێستادا، گفتوگۆکانی نێوان ئۆپۆزسیۆن و لایەنە ھاوپەیمانەکانی حکوومەت بەچاودێریی سەرۆکی ئیسرائیل، ئیسحاق هێرتسۆگ لەبارەی پرۆژەیاساکانی "چاکسازی دادوەریی" ئەنجامدەدرێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın