پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتیی عێراق پەسەند کرا
- ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ماددەی ١٢ی نێو پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی کە تایبەتە بە پشکی ھەرێمی کوردستان پەسەندکرد.
Arbil
ھەولێر – AA
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ماددەی ١٢ی نێو پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی کە تایبەتە بە پشکی ھەرێمی کوردستان پەسەندکرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، دەستی پێکرد.
لە کۆی ٣٢٩ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، ٢٥٩یان ئامادەی دانیشتنەکە بوون.
لە میانی دانیشتنەکەدا بە زۆرینەی دەنگ، ماددەی ١٢ی نێو پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی کە تایبەتە بە پشکی ھەرێمی کوردستان پەسەند کرا.
پشکی ھەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بەڕێژەی ١٢،٦٧ لەسەدا کە دەگاتە ١٦ تریلیۆن دینار، دیاری کراوە.