عێراق

وەزیری دەرەوەی عێراق فواد حوسێن گەیشتە ریاز

- وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوەڵەتی دژبە داعش گەیشتە ریاز پایتەختی سعوودیە.

Zana Natık Kerem  | 08.06.2023 - نوێکردنەوە : 09.06.2023
وەزیری دەرەوەی عێراق فواد حوسێن گەیشتە ریاز

Arbil

ھەولێر – AA

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوەڵەتی دژبە داعش گەیشتە ریاز پایتەختی سعوودیە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، فوئاد حوسێن بەسەردانێک گەیشتووەتە شاری ریاز، ئەوەیش بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوەڵەتی دژبە داعش.

ئەحمەد سەحاف راشیگەیاندووە کە فوئاد حوسێن لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ھەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بۆ لەناوبردنی داعش دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ، کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ٨٥ وڵاتی ئەندام لە ھاوپەیمانی نێودەڵەتیی دژبە داعش، بۆ تاوتوێ کردنی ئەو ھەوڵانەی کە بۆ لەناوبردنی داعش خراونەتەگەڕ لە شاری ریاز بەڕێوەدەچێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın