عێراق

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی داعشی لە بەغدا راگەیاند

- ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی داعشی لە بەغدای پایتەخت راگەیاند.

Zana Natık Kerem  | 23.09.2020 - نوێکردنەوە : 23.09.2020
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی داعشی لە بەغدا راگەیاند

Arbil

هەولێر ــ AA

ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزەراتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە دوو تیرۆریستی داعش لە بەغدای پایتەخت دەستگیركراون.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئاژانسی هەواڵگریی، هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگریی، دوو تیرۆریستیان لە ناوچەی دۆرە باشووری بەغدا دەستگیركردووە كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواكراوبوون.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو دوو تیرۆریستەی كە دەستگیركراون، بران و بەناوەكانی ئەبو سالم و ئەبو حوزەیفە لە بەناو دیوانی ئاسایشی هەواڵگریی كەرتی فەلـلوجە سەربە داعش كاریان كردووە.

ئاماژە بەوەیشدراوە كە ئەو دوو تیرۆریستە لە میانی لێكۆڵینەوە بەراییەكاندا دانیان بەوەداناوە كە سەربە داعشن و لە میانی ئۆپەراسیۆنەكانی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانی ئەنبار لە قەزای فەلـلوجەوە بەرەو بەغدا هەڵاتوون.

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا باس لەوەكراوە كە دوای وەرگرتنی گوتەكانیان، دەستگیركراوەكان بە ئامانجی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان، دەستبەسەركراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın