توركيا, عێراق

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "لایەنی عێراقیش ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە بەمەترسی دەبینێت"

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "لایەنی عێراقیش ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە بەمەترسی دەبینێت و بە ئەرێنیی لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و داواکاریەکانی دیکەمان بۆ هاریکاری لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر دەڕوانن".

Utku Şimşek  | 21.03.2024 - نوێکردنەوە : 24.03.2024
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "لایەنی عێراقیش ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە بەمەترسی دەبینێت"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بڵایانکردەوە کە بەرپرسانی عێراقیش ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە بەمەترسی دەبینن و بە ئەرێنیی لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و داواکاریيەکانی دیکەمان بۆ هاریکاری لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر دەڕوانن.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا، سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانیان دایەوە.

لە وەلامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دامەزراندن یان دانەمەزراندنی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە پاش دوایین کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، سەرچاوەکان ڕایانگەیاند: "لە چەند ئاستێکی دیاریکراودا گفتوگۆکان لەگەڵ عێراق بەردەوامە. لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە بەغدا دووەمین کۆبوونەوەی ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجامدرا کە لە مانگی کانوونی یەکەمدا لە ئەنقەرە ساز کرا. ئامادەکارییەکان بۆ بەڵگەی چوارچێوەی ستراتیجی درێژەی هەیە کە بڕیارە لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژوو بکرێت. یەکێک لەو تایبەتمەندیانەی کە ئێمە دەخوازین لەم ناوچەیەدا هەبێت دامەزراندنی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشە. لە دوای واژووکردنی ئەم بەڵگەیە وردەکاریە تەکنیکییەکانی لەبارەی کارکردنی ئەم ناوەندی ئۆپەراسیۆنە دیاری دەکرێن".

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هەڵوێستی لایەنی عێراق لە کۆبوونەوەکەی بەغدا لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایانگەیاند: "لایەنی عێراقیش ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە بەمەترسی دەبینێت و بە ئەرێنیی لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و داواکاریەکانی دیکەمان بۆ هاریکاری لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر دەڕوانن. لە قۆناغی داهاتوودا کارەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە بارەی پرسەکانی وەک بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی سنوور زیاد دەکەین و بەردەوام دەبین لەسەریان".

- ستراتیجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر

لە وەڵامی پرسیارێکدا لە بارەی جیاوازی ئۆپەراسیۆنەکانی سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی بە بەراورد بە ساڵەکانی ڕابردوو، سەرچاوەکان باسیان لەوە کرد کە ئیدی هەلومەرجەکان وەک یەک نین و، لە قۆناغی پێشتردا ئۆپەراسیۆنی سنووردار ئەنجام دراوە، ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنەکان بە بەردەوامی ئەنجام دەدرێن.

هەروەها سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە هەڕەشەکانی سەر تورکیا لە دووری ٣٠-٤٠ کیلۆمەتر لە سنوورەکانەوە لەناوبراوە، ڕایانگەیاند: "کاری لەپێشینەی یەکەممان بەم ستراتیجیە ڕووبەڕوو بوونەوەی هەڕەشەی تیرۆرە لە دووری سنوورەکانمان. لەو کۆبوونەوانەی لەگەڵ عێراقدا ئەنجام دەدرێن تەنیا پرسەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی سنوور گفتوگۆیان لەسەر ناکرێت، بەڵکو گفتوگۆش دەکرێت لەسەر بابەتەکانی دیکەش لە نێویاندا وزە و بازرگانی. ئێمە باس لە کارێکی زۆر گشتگیرتر دەکەین لەگەڵ عێراقدا. ڕاست نییە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ساڵانی ڕابردوودا بەراورد بکەین بە بەرەنگارییەکانی ئەمڕۆ. ئاسایش و خۆشگوزارانی دوو توخمن پشتیوانی یەکترن. کارەکان بەڕێوەدەچن لە پێناو زیادکردنی خۆشگوزەرانی و ئاسایش لە یەک کاتدا. بە دروست کردنی ناوچەی ئارام، ئامانج ئەوەیە لە دوور ڕووبەڕووی هەڕەشەی سەر وڵات ببینەوە و بە پرۆژەکانی گواستنەوە و وزە خۆشگوزەرانی و ئابووری ناوچەکە دەستەبەر بکرێت".

سەربارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، سەرچاوەکانی وەزارەتەکە ڕایانگەیاند: "ئەو شوێنانەی هێرشەکانی ماوەی ڕابردوویان تێدا ئەنجام دراوە ئێستا هێڵی پێشەوەی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چینگ-قفڵن. لەوێدا بەشێکی بچووک ماوە، ئەوێش پاکدەکرێتەوە و دوای داخستنی قفڵەکە سنوورەکانمان ئارامتر دەبن. ئامانجی هێرشەکەی ئەم دواییەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی ڕێگریی کردن بوو لە داخستنی قفڵەکە. ئەم هێرشانە دوایین پەلەقاژەی ڕێکخراوی تیرۆرۆيستییە. ئەم پەلەقاژێیەش ڕزگاریان ناکات لەو کۆتاییەی چاوەڕوانیانە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın