کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. 965 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 58 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، 965 کەس چاکبوونەتەوە و یەک کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin  | 24.01.2021 - نوێکردنەوە : 25.01.2021
هەرێمی کوردستان.. 965 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان، ٥٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٢١ تووشبوو، ١٦ لە هەولێر، ١٣ لە دهۆک و هەشت کەسیش لە گەرمیان.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٦٥ کەس چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٣٦٥ کەس، ٣٤٧ کەس لە دهۆک، ١٧٣ کەس لە سلێمانی، ٣٨ کەس لە گەرمیان و لە راپەڕینیش ٤٢ کەس چاکبوونەتەوە.

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، یەک کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە دانیشتووی گەرمیان بووە.

بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ٢٦ هەزار و ٩٢٤ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و تاوەکو ئێستا ١٠٥ هەزار و ٦٠٨ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٩٣ هەزار و ٤٩٠ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەشت هەزار و ٦٦٢ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.

تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٤٥٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın