کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٨ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوەتەوە

- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٧٩٠ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٨٧ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

Sarmand Hameed  | 03.07.2020 - نوێکردنەوە : 04.07.2020
هەرێمی کوردستان.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٨ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوەتەوە

Arbil
هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٧٩٠ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٨٧ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٧٩٠ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٣٩٦ لە هەولێر، ٤٩٦ لە سلێمانی، ٦٥٦ لە دهۆک، ١٥٣ ‌لە گەرمیان و ٨٩ لە راپەڕین بووە، دەرەنجام ١٨٧ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تووشبووەکان و گیانلەدەستدانەکان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:

- پارێزگای هەولێر، ٣٩ تووشبوو.

- پارێزگای سلێمانی، ١٤٣ تووشبوو و هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان کە بەم شێوەیەیە:

شاری سلێمانی، ٨٩ تووشبوو و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئیدارەی گەرمیان، ٤٤ تووشبوو و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئیدارەی راپەڕین، ١٠ تووشبوو.

- پارێزگای دهۆک، پێنج تووشبوو.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٨ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٤١ لە هەولێر، ٣٦ لە سلێمانی، حەوت لە ئیدارەی راپەڕین، یەک لە ئیدارەی گەرمیان و سێ لە هەڵەبجە بووە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ١٤٠ هەزار و ٦٢١ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٦٣ هەزار و ٧٧٠ لە هەولێر، ٤٤ هەزار و ٦٤٢ لە سلێمانی، ٣١ هەزار و ١٠١ لە دهۆک و هەزار و ١٠٨ لە هەڵەبجە بووە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ١٦ هەزار و ٨١٨ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ١٥ هەزار و ٤٩٦ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، هەزار و ٣٢٢ هاووڵاتیی لە ٢٠ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ٥٤٨ لە هەولێر، ٢٢٢ لە سلێمانی و ٥٥٢ لە دهۆکە.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩ هاووڵاتیی کەرەنتینکراون.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە شەش هەزار و ٨٤٤ تووشبوو کە هەزار و ٥٧٢ لە هەولێر، چوار هەزار و ٨٩١ لە سلێمانی، ١٨٣ لە دهۆک و ١٩٨ لە هەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ٢٣١ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٢٩ لە هەولێر، ١٩٨ لە سلێمانی و چوار حاڵەت لە هەڵەبجە بووە، و دوو هەزار و ٢٥٢ نەخۆش دوای چارەسەری چاکبووەتەوە کە ٩٦٣ لە هەولێر، هەزار و ٨٠ لە سلێمانی، ١٤٤ لە دهۆک و ٦٥ لە هەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا چوار هەزار و ٣٦١ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە ٥٨٠ لە هەولێر، سێ هەزار و ٦١٣ لە سلێمانی، ٣٩ لە دهۆک و ١٢٩ لە هەڵەبجەیە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın