تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. هەزار و ٢١٤ حاڵەتی تووشبوون ١٧ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢١٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ٣٨٠ کەس چاکبوونەتەوە، ١٧ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Sarmand Hameed  | 12.09.2021 - نوێکردنەوە : 13.09.2021
هەرێمی کوردستان.. هەزار و ٢١٤ حاڵەتی تووشبوون ١٧ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

هەولێر- AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢١٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ٣٨٠ کەس چاکبوونەتەوە، ١٧ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID -19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢١٤ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٥٤٦ کەس، ٤٨٥ لە هەولێر، ١٣٠ لە دهۆک، ٣٤ لە گەرمیان و ١٩ کەسیش لە هەڵەبجە بووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٨٠ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٧٥٠ کەس،٢٧٣ لە سلێمانی، ٢٥٤ لە دهۆک، ٦٠ لە گەرمیان، ٣٠ لە هەڵەبجە و ١٠ کەسیش لە راپەڕین بووە.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە شەش لە هەولێر، پێنج لە دهۆک، سێ لە گەرمیان و دوو کەسیش لە راپەڕین بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٩٧٥ هەزار و ١٨ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ٣١٠ هەزار و ٥٥٠ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە و پێنج هەزار و ٥٩٧ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ٢٧٤ هەزار و ٨٠٤ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ٣٠ هەزار و ١٤٩ کەس لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın