کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٤٢ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە

- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٧٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٤٢ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

Sarmand Hameed  | 09.06.2020 - نوێکردنەوە : 10.06.2020
هەرێمی کوردستان.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٤٢ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٧٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٤٢ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری کارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٧٣ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە هەزار ١٤٠ لە هەولێر، ٦٨٨ لە سلێمانی، ٤٠٠ لە دهۆک، ٣٩ لە گەرمیان و شەش ‌لە هەڵەبجە بووە، دەرەنجام ١٤٢ تووشبووی نوێ لە هەرێم تۆمارکراوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تووشبووەکان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:

- پارێزگای هەولێر (٤٤) تووشبوو: (٣٤) پیاو و (٧) ئافرەت و (٣) منداڵ، سی بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، ١١ تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، دانیشتووی گەڕەکەکانی شارەوانی، نازناز، کوێستان، چوارچرا، شۆڕش، سه‌ڵاحه‌دین، بەختیاری، فەرمانبەران، نازماوە، گوندی ئینگلیزی، ئیسکان، برایەتی، ھانا سیتی، عارەبان، کۆمەڵگای کانی قرژاڵە، قەزای چۆمان، قەزای کۆیە.

- پارێزگای سلێمانی (٩٥) تووشبوو و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان:

شاری سلێمانی (٦٢) تووشبوو و یەک گیانلە دەستدان: (٢٨) پیاو و (٢٥) ئافرەت و (٢) کوڕ و کچێکی گەنج و (٦) منداڵ،بیست و چوار تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پیشوون و سی و حەفت تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە دانیشتووی وارماوە، قەزای چەمچەماڵ، گشت تووشبووانی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

ئیدارەی گەرمیان (٣٣) تووشبوو: (٢٣) پیاو و (٩) ئافرەت ومنداڵێك، گشت تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون و حەفت تووشبوو کارمەندی نەخۆشخانەن، گشت تووشبووەکان دانیشتووی کەلارن لە گەڕەکەکانی شەھیدان و ڕوناکی و گوندی ڕووناکی و ڕاپەڕین و شۆڕش و جوتیاران و کەلاری نوێ و گردەگۆزینە و فەرمانبەران و کلار کۆن و ئاوارەکان.

- پارێزگای دهۆك (١) تووشبوو کە پیاوێكی تەمەن ٣٦ ساڵ، بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە لە کەرەنتین بووە، دانیشتووی ناو شاری دھۆکە

- پارێزگای هەڵەبجە (٢) پۆزەتیڤ: خێزانێکی ژن و مێرد کە پیاوێكی تەمەن ٥٥ ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن ٥٥ ساڵ، پیاوەکە نیشانەی نەخۆشی ھەیە و ئافرەتەکەش بەرکەوتووی پیاوەکەیە، دانیشتووی ناو شاری ھەڵەبجەن.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٩٢ هەزار و ٣٧٩ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ١٣ هەزار و ٥٨٩ هاووڵاتیی کەرەنتین کراو، ١٢ هەزار و ١٤١ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، هەزار و ٤٤٨ هاووڵاتیی لە ٣٣ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ٢٢٨ لە هەولێر، ٢٣ لە سلێمانی و هەزار و ١٩٧ لە دهۆک.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٣٣ هاووڵاتیی کەرەنتین کراون.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە هەزار و ٤٦٦ تووشبوو، لەنێویاندا ٢٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەیە و ٥٤٢ نەخۆش چاکبووەتەوە، و لە ئێستادا ٨٩٦ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın