ئابووری, عێراق

"ناردنی پیشکی ھەرێم لە بوودجەی گشتیی گرێدراوە بەجێبەجێکردنی چوار بڕگە"

- ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەمال کۆچەر: "ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە یاسای بوودجەی گشتییدا، گرێدراوە بە جێبەجێکردنی چوار بڕگەی یاساکە".

Zana Natık Kerem  | 26.05.2021 - نوێکردنەوە : 27.05.2021
"ناردنی پیشکی ھەرێم لە بوودجەی گشتیی گرێدراوە بەجێبەجێکردنی چوار بڕگە"

Arbil

ھەولێر ــ AA

ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەمال کۆچەر رایگەیاند کە ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە یاسای بوودجەی گشتییدا، گرێدراوە بە جێبەجێکردنی چوار بڕگەی یاساکە و ئاماژە بەوەیش دەکات کە پێویستە ھەرێم، چوار برگەکە جێبەجێ بکات.

جەمال کۆچەر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە کە چوار برگە لە یاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١دا ھەن، ئەگەر جێبەجێی کران، ئەوا پشکی ھەرێم لە بوودجەی گشتییدا رەوانە دەکرێت و گوتی:

"بڕگەی یەکەم و دووەم تایبەتن بەوەی کە پێویستە ھەرێمی کوردستان، ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا و نیوەی داھاتەکانی نا نەوتی رادەستی ناوەند بکات، بڕگەی سێیەمیش ئەوەیە، لیستی تایبەت بە ژمارەی فەرمانبەرانی ھەرێم رادەست بکرێت و بڕگەی چوارەمیش ئەوەیە رێگە بە دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵیی بدرێت کە بە ھەماھەنگیی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی ھەرێم وردبینی لە ھەژمارەکانی ھەرێم لە ساڵی ٢٠٠٣وە تا ئێستا، بکات".

گوتیشی: "ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتییدا، گرێدراوە بەجێبەجێکردنی ئەو چوار بڕگەیە و پێویستە شاندی ھەرێم سەردانی بەغدا بکات و رایبگەیەنێت کە حکوومەتی ھەرێم ئامادەییە ئەو بڕگانە جێبەجێ بکات".

چاوەڕوان دەکرێت بەم زووانە شاندێکی ھونەریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دانانی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی ماددەکانی پەیوەست بە پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ی عێراق، سەردانی بەغدا بکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın