سياسەت, عێراق

مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق دەكات

سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق، مارتن هووس كرد.

Sarmand Hameed  | 22.09.2020 - نوێکردنەوە : 22.09.2020
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق دەكات

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق، مارتن هووس كرد.

بەپێێ هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی مەسعود بارزانی، لە دیدارەكەدا باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا پێزانینی بۆ خەباتی گەلی كوردستان لەپێناو ئازادی و دیموكراسیخوازی هەبوو و جەختیشی لە بەردەوامیی پشتگیریی یەكێتیی ئەورووپا بۆ هەرێمی كوردستان كردووەتەوە.

هەر لەو دیدارەدا مەسعود بارزانی كورتەیەكی لە مێژووی خەبات و ئەو نەهامەتیانەی خستوەتەڕوو كە بەسەر گەلی كوردستاندا هێنراون و جەختیشی لەوە كردووەتەوە كە گەلی كوردستان بڕوای بە ئاشتی و دیالۆگ هەیە بۆ چارەسەركردنی سەرجەم گرفتەكانی لەگەڵ بەغدا.

لە بەشێكی دیکەی ئەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵوگۆڕ كراوە هەروەها رۆشناییش خراوەتە سەر ئاڵنگارییەکانی بەردەم عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو.

هەوڵە جیهانییەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و دەرهاوێشتەكانی ئەو پەتایە تەوەری دیکەی ئەو كۆبوونەوەیە بووە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın