عێراق

مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا کرد

- باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ماتیۆ تولەر: "هەرێمی کوردستان بەشداری دەکات لە دیالۆگی ستراتیجیی نێوان ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق".

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 02.06.2020 - نوێکردنەوە : 04.06.2020
مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا کرد

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ماتیۆ تولەر کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا کە کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، ستیڤن فەیگن ئامادەی بوو، بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێ کراوە.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بە گرنگیی دیالۆگی ستراتیجی نێوان ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق کردووە کە بڕیارە لەم مانگەدا ئەنجام بدرێت و هەرێمی کوردستانیش تیایدا بەشدار دەبێت.

راشیگەیاندووە ئێمە هەموو هەوڵێک بۆ یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەدەین، بەتایبەتیش بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە ئابوورییە سەختەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە هاتووەتە ئاراوە.

لەبەرامبەردا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی بەشداریی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە لە دیالۆگی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریکا بە شێوەیەک کە ئەنجامەکانی لە بەرژەوەندی گشتیی تەواوی پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın