جيهان

لە زنجیرەیەک ھێرشی ئیسرئیلدا بۆسەر لوبنان ١٦ کەس کوژران

لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی سوپای ئیسرائیلدا کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بۆسەر باشووری لوبنان ئەنجامدراون، ١٦ کەس کوژراون.

Naim Berjawi  | 28.03.2024 - نوێکردنەوە : 29.03.2024
لە زنجیرەیەک ھێرشی ئیسرئیلدا بۆسەر لوبنان ١٦ کەس کوژران

Lebanon

بەیروت ــ AA

سوپای ئیسرائیل لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، زنجیرەیەک ھێرشی بۆسەر باشووری لوبنان ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ١٦ کەس کوژراون.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی لوبنان بڵاوی کردەوە کە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک ھێرشیان کردووە سەر شارۆچکەکانی ناقورە و تەیر حەرفا سەربە قەزای سور باشووری لوبنان و لە ئاکامدا، نۆ کەس کوژراون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، ئەو کەسانەی کە لە ھێرشەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر شارۆچکەکانی ناقورە و تەیر حەرفا کوژراون، دوویان کارمەندی فریاکەوتنن، یەکێکی دیکەیان مەدەنییە، چواری دیکەیان چەکداری حزبوڵڵا-ن و دوو دیکەشیان چەکداری بزووتنەوەی ئەمەل-ن

ھەر دوێنێ چوارشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، بنکەیەکی کۆمەڵەی پزیشکی ئیسلامییان لە شارۆچکەی ھەبارییە باشووری لوبنان بۆردومان کرد و لە ئاکامدا، حەوت کارمەندی فریاکەوتن کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بەھۆی پێکدادانەکانی نێوان حزبوڵڵا و سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان کە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامە، ٢٥١ چەکداری حزبوڵڵا، ١٤ چەکداری بزووتنەوەی ئەمەل، ١٢ چەکداری بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامی، ١٣ چەکداری حەماس، ٥٨ ھاووڵاتی لوبنان، سەربازێکی سوپای لوبنان و کارمەندێکی سەربە ھێزی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان کوژراون و لەبەرامبەردا، ١٧ ھاووڵاتی و یەک سەربازی ئیسرائیل کوژراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın