جيهان

لە خۆپیشاندانەکانی دژبە ئیسرائیل ئافرەتان رۆڵێکی گرنگیان هەیە

- گرژییەکانی رۆژهەڵاتی قودس بەردەوام لە هەڵکشاندایە و گەڕەکی شێیخ جەڕاح-یش بە ناوەندی گرژییەکان دادەنرێت.

Esat Fırat  | 16.05.2021 - نوێکردنەوە : 16.05.2021
لە خۆپیشاندانەکانی دژبە ئیسرائیل ئافرەتان رۆڵێکی گرنگیان هەیە

Quds

قودس- AA

گرژییەکانی رۆژهەڵاتی قودس بەردەوام لە هەڵکشاندایە و گەڕەکی شێیخ جەڕاح-یش بە ناوەندی گرژییەکان دادەنرێت.

لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە راگواستنی فەڵەستینییەکانی گەڕەکەکەدا، ئافرەتان رۆڵێکی گرنگیان هەیە، یەکێک لەو شتانەشی بووەتە جێگای سەرنجی راگەیاندنەکان دیمەنی زەردەخەنەی سەر لێوی ئەو ئافرەتانەیە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل دەستگیر کراون.

بەشێک لە ئافرەتانەی لە میانەی خۆپیشاندانەکاندا لەلایەن پۆلیسی ئیسرائیل دەستبەسەر کراون، لێدوانیان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دا.

مەریەم عەفیفی، یەکێکە لەو ژنەچالاکوانانەی لە خۆپیشاندانەکانی هەفتەی رابردوودا لەلایەن پۆلیسی ئیسرائیل-ەوە دەستبەسەر کرابوو و لەکاتی دەستبەسەرکردنیشیدا لێیدرابوو.

عەفیفی، کە لە هەمان کاتدا هونەرمەندێکی موزیکژەنیشە دوو رۆژ دوای دەستبەسەرکردنی ئازاد کراوە و زەردەخەنەی سەر لێوی لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا بووەتە جێی سەرنجی راگەیاندنە جیهانییەکان.

ناوبراو لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: "زۆر کەس گوتیانە کە من لەو کاتەدا زەردەخەنەم بۆ کامێراکان کردووە، بەڵام لە راستیدا من زەردەخەنەم بۆ هاوڕێ خۆپیشاندەرەکانم دەکرد نەک کامێراکان. تەنانەت لە کاتی دەستبەسەرکردنیشدا من لەسەر حەق بووم، خاوەن حەقیش زەردەخەنە دەکات و ناترسێت".

مونا ئەلکورد، یەکێکی دیکەیە لە خۆپیشاندەرە دیارەکان و کچی یەکێک لەو خێزانانەیە کە لە گەڕەکی شێخ جەڕاح دەژین.

ناوبراو، تا ئێستا چەندین جار دەستبەسەر کراوە و دەربارەی خۆڕاگرییەکانیشی دەڵێت: "ئافرەتی فەڵەستینی بەدرێژایی مێژوو لە ریزی پێشەوەبووە و بەهەموو هێزی دژ بە داگیرکاریی خەباتی کردووە، یافرەتی فەڵەستینی هەمیشە خۆڕاگرە".

- رووداوەکانی قودس و کەرتی غەززە

گرژییەکان لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە و بەھۆی پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر گەڕەکی شەیخ جەڕاح و مزگەوتی ئەقسا بەردەوامن و رۆژی حەوتی ئایار بەھۆی بەکارھێنانی گوللەی پلاستیکی و بۆمبی دەنگی بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، گرژییەکان ھەڵکشانیان بەخۆوەبینی.

گرووپە شۆڕشگێڕە فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە، تا کاتژمیر شەشی ئێوارەی ١٠ی ئایار مۆڵەتیان دابووە ھێزەکانی ئیسرائیل بۆ ئەوەی لە مزگەوتی ئەقسا و گەڕەکی شێخ جەڕاح بکشێنەوە کە دەکەونە رۆژھەڵاتی قودس.

بەھۆی نەکشانەوەی ھێزەکانی ئیسرائیل، گروپە فەڵەستینییەکان ژمارەیەکی زۆر موشەکیان ئاڕاستەی ئیسڕائیل کرد.

دواتر سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی چڕی بۆسەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın