عێراق.. ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا گەیشتە ٩١٨ ھەزار و ١٥٥ کەس
لە عێراق ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، گەیشتووەتە ٩١٨ ھەزار و ١٥٥ حاڵەت و ژمارەی حالەتەکانی گیانلەدەستدانیش بە ڤایرۆسەکە بەرزبووەتەوە بۆ ١٤ ھەزار و ٦٧٨ حاڵەت.
Arbil
ھەولێر - AA
لە عێراق ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، گەیشتووەتە ٩١٨ ھەزار و ١٥٥ حاڵەت و ژمارەی حالەتەکانی گیانلەدەستدانیش بە ڤایرۆسەکە بەرزبووەتەوە بۆ ١٤ ھەزار و ٦٧٨ حاڵەت.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ى بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش ھەزار و ٦٧٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٣٧ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
هاوكات لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ٨٩١ کەسيش لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق-دا باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٩١٨ ھەزار و ١٥٥ کەس و لەو ژمارەیەش ١٤ ھەزار و ٦٧٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨٠٩ ھەزار و ٦٦٣ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.