عێراق

عێراق.. ١٠ مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کران

- ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، ١٠ مووشەک ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کراون کە ھێزەکانی ئەمریکا و عێراق تیایدا جێگیرکراون.

zana natik  | 03.03.2021 - نوێکردنەوە : 04.03.2021
عێراق.. ١٠ مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کران

Baghdad

ھەولێر ــ AA

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، ١٠ مووشەک ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کراون کە ھێزەکانی ئەمریکا و عێراق تیایدا جێگیرکراون.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە ١٠ مووشەکەکە لە بنکەی عەین ئەسەد کەوتوونەتەخوارەوە.

تا ئێستا ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و حکوومەتی عێراق ھیچ روونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت چەند رۆژێک لەمەوبەر ھێزەکانی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی سووریا ھێرشی ئاسمانییان کردبووە سەر گرووپێکی چەکدار کە لەلایەن ئێرانەوە پشتوانی دەکرێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın