سياسەت, جيهان, عێراق

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل رەت دەکاتەوە

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق: "ھەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل رەت دەکەینەوە و ھەڵوێستمان نەگۆرە بۆ پاڵپشتیکردن لە پرسی فەڵەستین".

Zana Natık Kerem  | 25.09.2021 - نوێکردنەوە : 26.09.2021
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل رەت دەکاتەوە

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند کە ھەر ھەوڵێک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل رەت دەکاتەوە و جەختیش دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە ھەڵوێستی عێراق نەگۆرە بۆ پاڵپشتیکردن لە پرسی فەڵەستین.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەبارەی بەستنی کۆبوونەوەیەکی سەرۆک ھۆز و کەسایەتییە عەرەبەکان لە ھەولێر کە لە میانیدا داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل کرابوو راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "لە کاتێکدا سەرۆکایەتی کۆمار جەخت لە ھەڵوێستی نەگۆڕی عێراق بۆ پاڵپشتیکردن لە پرسی فەڵەستین جێبەجێکردنی داوا رەواکانی گەلی فەڵەستین دەکاتەوە، لە ھەمان کاتدا ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل رەت دەکاتەوە و ھەروەھا داوا دەکات رێز لە ئیرادەی عێراقییەکان و بڕیاری نیشمانیی سەربەخۆییان بگیرێت".

ھەروەھا لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "سەرۆکایەتی کۆمار دووپاتی دەکاتەوە، کۆبوونەوەیەکی ئەم دواییە کە بە ئامانجی بانگەشەکردن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل سازکراوە، نوێنەرایەتی دانیشتوانی عێراق ناکات، بەڵکو تەنھا نوێنەرایەتی ھەڵوێستی ئەو کەسانە دەکات کە تیایدا بەشداربوون، ئەمە وێرای ئەوەی کۆبوونەوەکە ھەوڵێکە بۆ شێواندنی رەوشی گشتیی و بەئامانجکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو"سەرۆکایەتی کۆماری عێراق داوای دوورکەوتنەوە لەو بانگەشە و بیرۆچوونانە دەکات کە لە سەر ئاستی نیشتمانیی و لە رووی یاساییەوە رەتکراونەتەوە و زیان بە ھەستی عێراقییەکان دەگەیەنێت لە کاتێکدا پێویستە ھەمووان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئامادە بکەین تا پاڵپشتیی لە رێڕەوی نیشتمانیی لە عێراق بکات و ژیانێکی باشیش بۆ عێراق دەستەبەر بکات".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın