توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان، لە دیاربەکر گفتوگۆی لەگەڵ خانمێکی بەتەمەن کرد

Mümin Altaş  | 27.03.2024 - نوێکردنەوە : 27.03.2024
سەرکۆمار ئەردۆغان، لە دیاربەکر گفتوگۆی لەگەڵ خانمێکی بەتەمەن کرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە دوای کۆبوونەوەی جەماوەری پارتەکەی لە دیاربەکر، لەگەڵ خانمێکی بەتەمەن کە چاوەڕوانی دەکرد گفتوگۆی کرد.

ئەردۆغان بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی پارتەکەیدا کرد کە لە مەیدانی ئیستاسیۆن لە دیاربەکر سازکرا.

لە دوای کۆبوونەوە جەماوەرەکە، سەرکۆمار ئەردۆغان گفتوگۆی لەگەڵ خانمێکی بەتەمەندا کرد کە چاوەڕوانی دەکرد و، دوای ئەوەی خانمەکە پێی گوت: ''لە دیاربەکر سندوقەکانی دەنگدان پڕ دەکەین".

ئەردۆغان ڕایگەیاند: "پشتیوان بە خودا، منیش باوەڕم بە تۆ هەیە".

لەسەر ئەوەی خانمە بەتەمەنەکە گوتی: "٢٠ ساڵە لەگەڵتانم" سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "هەر شتێک بکەوێتە سەرشانمان، ئامادەین ئەنجامی بدەین".

دوای ئەوە خانمەکە رایگەیاند کە کێشەی تەندروستیی هەیە، سەرکۆمار ئەردۆغان بەو کەسانەی گوت کە یاوەریان دەکرد پێداویستییەکانی خانمەکە دابین بکەن، لەبەرامبەردا خانمەکە ڕایگەیاند: "تا مردن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان. خودام هەیە، دەوڵەتم هەیە، ئەوە بەسە بۆ من".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın