جيهان

پەیامی سەرکۆمار ئەردۆغان لە ڕۆژی ئەورووپادا

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "گرنگە یەکێتیی ئەورووپا پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتەکەمان لەسەر بنەمای بەڵێن و وەفا بەشێوەیەکی دادپەروەر و ئەنجامبەخش بەڕێوەببات و، خۆی لەو سیاسەت و گوتارانە بەدوور بگرێت کە پەیوەندیۆەکانمان بە بنبەست دەگەیەنن".

Merve Yıldızalp  | 09.05.2024 - نوێکردنەوە : 10.05.2024
پەیامی سەرکۆمار ئەردۆغان لە ڕۆژی ئەورووپادا

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لە بەرامبەر سیاسەتی پەراوێزخستنی وڵاتەکەمان کە کاریگەری نەرێنییشی دەبێت لەسەر یەکێتیی ئەورووپا وەک هێزی جیهانیی، توركيا خۆی لە بەکارهێنانی ئەو دەرفەت و توانا ستراتیژییانە بەدوور ناگرێت کە خاوەنێتی".

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان، بەبۆنەی ڕۆژی ئەورووپاوە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە.

لە پەیامەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کردووە نۆی ئایار کە تیایدا جاڕنامەی شومان بڵاوکرایەوە و بناغەکانی یەکگرتنی ئەورووپایە، تورکیا لە ساڵی ١٩٩٩ەوە تا ئێستا کە ناوەی وەک کاندیدی پاڵێوراو بۆ یەکێتیی ئەورووپا تۆمار کردووە، وەک "ڕۆژی ئەورووپا" یادی دەکاتەوە.

هەروەها لە پەیامەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "گرنگە یەکێتیی ئەورووپا پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتەکەمان لەسەر بنەمای بەڵێن و وەفا بەشێوەیەکی دادپەروەر و ئەنجامبەخش بەڕێوەببات و، خۆی لەو سیاسەت و گوتارانە بەدوور بگرێت کە پەیوەندیۆەکانمان بە بنبەست دەگەیەنن".

ڕاشیگەیاند: "لە بەرامبەر سیاسەتی پەراوێزخستنی وڵاتەکەمان کە کاریگەری نەرێنییشی دەبێت لەسەر یەکێتیی ئەورووپا وەک هێزی جیهانیی، توركيا خۆی لە بەکارهێنانی ئەو دەرفەت و توانا ستراتیژییانە بەدوور ناگرێت کە خاوەنێتی".

سەبارەت بە هەڵوێستی دامەزراوەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە بارەی قەیرانی غەززە، سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: "ئەو سیاسەتانەی لە هەندێک دامەزراوە و وڵاتانی ئەورووپا پەیوەست بە قەیرانی غەززە کە تا ئەمڕۆ تیایدا ٣٥ هەزار فەڵەستینی کە ١٥ هەزاریان منداڵن کوژراون پەیڕەو دەکرێت، بوونەتە هۆی کەمبوونەوەی باوەڕ بە بەهاکانی ئەورووپا".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın