عێراق

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كۆنسولى گشتيى به‌ريتانيا كرد

- پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، کۆرۆنا، ده‌رفه‌تى كار، وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى تەوەری سەرەکیی دیداری نێوان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و‌ كۆنسولى گشتيى به‌ريتانيا بووە.

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 02.06.2020 - نوێکردنەوە : 02.06.2020
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كۆنسولى گشتيى به‌ريتانيا كرد

Arbil

هەولێر - AA

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ کۆنسولی گشتيی بەریتانیا له‌ هه‌ولێر، جەیمس سۆرنتن كرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، "له‌ ديدارێكدا دوايين پێشهاته‌كان، ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، رێكاره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌‌ هه‌مه‌لايه‌نه‌كانى، به‌تايبه‌تى له‌سه‌ر دۆخى ئابوورى، تاوتوێ كران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتى كردووەتە‌وه كه‌ دۆخى وڵات ده‌خوازێت كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدرال چاره‌سه‌ر بكرێن و هيواى خواست له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور بگه‌نه‌ چاره‌سه‌ر".

هەروەها هێرشه‌كانى تيرۆریستانى داعش ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بووە كه‌ تيايدا جه‌خت له‌ پێويستيى بوونى ميكانێزمێكى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م مه‌ترسييه‌ جددييه‌ له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدرالدا كرايه‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ كۆنسولى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌ولێر خواستى شانشينى يه‌كگرتووى بۆ پاراستن و بڕه‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كردووەته‌وه‌ و هيواى خواستووە كۆمپانيا به‌ريتانييه‌كان بتوانن له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى به‌ده‌ست بهێنن و له‌ ژێرخان و بواره‌ جياكانى ديكه‌دا كار و هاوبه‌شى بكه‌ن.

به‌رنامه‌ى كارى حكوومه‌تى عێراق، جه‌ختكردنه‌وه‌ى هه‌ردوولا‌ له‌ پشتگيرى بۆ سه‌رۆكوه‌زيرانی عێراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، به‌رده‌واميى پرۆسه‌ى چاكسازى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش به‌شێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın