عێراق

دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجە ھەڵگیرا

- دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی دارایی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ بۆ رۆژی شەممە ھەڵگیرا.

Zana Natık Kerem  | 10.06.2023 - نوێکردنەوە : 11.06.2023
دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجە ھەڵگیرا

Arbil

ھەولێر – AA

دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی دارایی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ بۆ رۆژی شەممە ھەڵگیرا.

ئێوارەی نۆی حوەزیرانی ٢٠٢٣، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، ئەنجامدرا.

لە کۆی ٣٢٩ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، ٢٥٩یان ئامادەی دانیشتنەکە بوون.

لە کۆی ٦٧ ماددەی پڕۆژەیاساکە، تیایدا ماددەکانی دوو، نۆ، ١٠، ١١، ١٢، ١٣ ١٨، ١٩، ٢٠، ٢١، ٢٣ و ٢٤ پەسەندکران.

لە میانی دانیشتنەکەدا، دەنگدانی لەسەر ماددەکانی ١٤، ١٥، ١٦ و ١٧ی نێو پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی بۆ کاتێکی دیکە دواخرا و ماددەی ٢٢ لە پرۆژەیاساکە لادرا.

دانیشتنەکەی بۆ کاتژمێر ١٧:٠٠ی رۆژی شەممە بە کراوەیی ھەڵگیرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın