عێراق

دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر بوودجە دەستی پێکرد

- دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ دەستی پێکرد.

Zana Natık Kerem  | 09.06.2023 - نوێکردنەوە : 09.06.2023
دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر بوودجە دەستی پێکرد

Arbil

ھەولێر – AA

دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ دەستی پێکرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی بۆ تەواوکردنی لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، دەستی پێکراوە.

ھاوکات فەرمانگەی راگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە کۆی ٣٢٩ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، ١٨٠یان ئامادەی دانیشتنەکەن.

چاوەڕان دەکرێت لە میانی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، تەواو بکرێت و پرۆژەیاساکە پەسەند بکرێت.

دوای چەندین جار دواخستن، دواجار کاتژمێر ١١ی شەوی رابردوو دانیشتنی ژمارە ٢٨ی ئاسایی وەرزی یەکەمی یاسادانان بۆ ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥، بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبووسی و بە ئامادەبوونی ٢٥٨ ئەندام بەڕێوەچوو.

لە میانی دانیشتنەکەدا لە کۆی ٦٧ ماددەی پڕۆژەیاساکە، خوێندنەوە بۆ ھەشت ماددە کرا کە تیایدا ماددەکانی یەک، سێ، پێنج، شەش، حەوت و ھەشت پەسەندکران.

ھەر لە میانی دانیشتنەکەی شەوی رابردوودا، دەنگدان بە ماددەی دوو لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق دواخرا و ماددەی چوار لە پڕۆژەیاساکە لادرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın