جيهان, هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا

جۆ بایدن لە دووەمین ژماردنەوەی دەنگەکانی ویلایەتی جۆرجیا سەرکەوتنی بەدەستھێنا

دوای ئەوەی بڕیاردرا کە دەنگەکانی ویلایەتی جۆرجیا کە یەکێکە لە ویلایەتە ھەستیارەکان دووبارە بژمێردرێنەوە، پرۆسەی جیاکردنەوەکان کۆتاییھات و دووبارە جۆ بایدن سەرکەوتنی بەدەستھێنا.

Hakan Çopur  | 21.11.2020 - نوێکردنەوە : 21.11.2020
جۆ بایدن لە دووەمین ژماردنەوەی دەنگەکانی ویلایەتی جۆرجیا سەرکەوتنی بەدەستھێنا

Washington DC

واشنتۆن - AA

دوای ئەوەی بڕیاردرا کە دەنگەکانی ویلایەتی جۆرجیا کە یەکێکە لە ویلایەتە ھەستیارەکان دووبارە بژمێردرێنەوە، پرۆسەی جیاکردنەوەکان کۆتاییھات و دووبارە جۆ بایدن سەرکەوتنی بەدەستھێنا.

سکرتێری ویلایەتی جۆرجیا، براد رافێنسپێرگێر رایگەیاند، بەپێی ئەنجامی دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکانی ویلایەتی جۆرجیا، جۆ بایدن سەرکەوتنی لەو ویلایەتە تۆمار کردووە.

براد رافێنسپێرگێر گوتیشی: "من کۆمارخوازێکی بەھێزم و ھەر لەسەرەتاوە پشتیوانیکەری سەرۆک دۆناڵد ترەمپ-م، بەڵام وەک ئەندازیارێک ئەمڕۆ باوەڕم وایە ئەو ئامارانەی خستوومانەتەڕوو راستن، ژمارەکان درۆ ناکەن".

بەک پێیەش بایدن لەوەتەی ساڵی ١٩٩٢وە بووەتە یەکەمین کاندیدی دیموکراتەکان کە لەم ویلایەتەدا سەرکەوتن بەدەستبھێنێت.

بەپێی ئەنجامەکانی ژماردن و جیاکردنەوەی یەکەمی دەنگەکان لە ویلایەتی جۆرجیا، بایدن لەسەدا ٤٩،٥٢ ـی دەنگەکان و ترەمپ-یش لەسەدا ٤٩،٢٣ ـی دەنگەکانی بەدەستھێنابوو، لەبەر کەمی رێژەی جیاوازیی دەنگەکان دووبارە بڕیار لەسەر ھەژمارکردنەوەیان درابوو.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın