جيهان

تورکیا هێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆی سەرکۆنە کرد

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: "بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییە قێزەونەکەی هۆڵێکی کۆنسێرت لە مۆسکۆ دەکەین کە خەڵکی سڤیلی بێتاوانی کردووەتە ئامانج".

Gökhan Çeliker  | 23.03.2024 - نوێکردنەوە : 25.03.2024
تورکیا هێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆی سەرکۆنە کرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر هۆڵێکی کۆنسێرت لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیای سەرکۆنە کرد.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بەداخبوونی خۆیانی بۆ هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر هۆڵێکی کۆنسێرت لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا دەربڕیوە کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر خەڵک.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە: "بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییە قێزەونەکەی هۆڵێکی کۆنسێرت لە مۆسکۆ دەکەین کە خەڵکی سڤیلی بێتاوانی کردووەتە ئامانج و بە داخبوونی خۆمان بە حکوومەت و گەلی ڕووسیا ڕادەگەیەنین".

بەپێی ئامارە بەراییەکان، لەو هێرشە تیرۆریستییەی کرایە سەر هۆڵی کۆنسێرتێک لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، ٤٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın