جيهان

بیرمەندێکی بەناوبانگی جوو رەخنەی توند لە ئیسرائیل دەگرێت

- پرۆفیسۆری بە ناوبانگی جوو، نۆرمان فینکڵشتاین: "ئیسرائیل تەنیا تاوانی جەنگ ئەنجام نادات، بەڵکو تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامدەدات کە ئەوانە بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتیی قێزەونترین و ترسناکترینن"

Islam Doğru  | 13.05.2021 - نوێکردنەوە : 13.05.2021
بیرمەندێکی بەناوبانگی جوو رەخنەی توند لە ئیسرائیل دەگرێت

New York

نیویۆرک - AA

پرۆفیسۆری بە ناوبانگی جوو، نۆرمان فینکڵشتاین کە لە ئەمریکا دەژی، سەبارەت بە دوواین هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر رۆژهەڵاتی قودس و کەرتی غەززە، رایگەیاند: ''ئیسرائیل تەنیا تاوانی جەنگ ئەنجام نادات، بەڵکو تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامدەدات کە ئەوانە بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتیی قێزەونترین و ترسناکترینن''.

فینکڵشتاین، کە زانایەکی سیاسییە، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووا و هەڵسەنگاندنی کرد بۆ پێشهاتەکانی رۆژەڤ لەبارەی هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە کە بە گرژیی دوای دەرکردنی خێزانە فەڵەستینییەکان لە ناوچەی شێخ جەراح لە رۆژهەڵاتی قودس دەستیپێکرد و بەهۆی هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا لە لایەن پۆلیسی ئیسرائیل-ەوە زیادیکرد و دواتر هێرشی سەر کەرتی غەززەی لێکەوتەوە.

ئەو زانا سیاسییە راپۆرتێکی رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی وەبیرهێنایەوە بەناوی ''دەروازەیەک هەڵواسرا: بەرپرسانی ئیسرائیلی و تاوانەکانی جەنگ و رەگەزپەرستی'' و، رایگەیاند: ''ئیسرائیل تەنیا تاوانی جەنگ ئەنجام نادات، بەڵکو تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامدەدات کە ئەوانە بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتیی قێزەونترین و ترسناکترینن''.

هەروەها نۆرمان فینکڵشتاین، باسی لەوەش کرد ئیسرائیل دەیانجار رایگەیاندووە دەرناچێت لە خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، کە بەپێی یاسای نێودەوڵەتیی بە نایاسایی لکاندوونی بە دەوڵەتەکەیەوە، گوتیشی: ''ئەگەر دۆخی ئێستا نایاسایی بێت، ئەوا ئیسرائیلییەکان هیچ مافێکیان بە رۆژهەڵاتی قودس و کەرتی غەززە-ەوە نییە و، دووپاتی دەکەمەوە کە مافی بەرگریی کردنیشیان نییە لە خۆیان. تەنیا یەک مافیان هەیە ئەوەیش ئەوەیە خۆیان کۆبکەنەوە و لە فەڵەستین بچنەدەرەوە''.

هاوکات فینکڵشتاین باسی لەوە کرد کە پێویستە رووداوەکانی رۆژانی رابردوو لە رۆژهەڵاتی قودس و کەرتی غەززە وەک بەشێکی بچووکی هەوڵی پیلانی درێژخایەن و بەرنامەرێژیی ئیسرائیل لێکبدرێنەوە، چونکە دزینی خاکی فەڵەستین دەگەڕێتەوە بۆ پێش دامەزراندنی ئیسرائیل، گوتیشی: "قۆناغەکە لە ساڵی ١٩٤٨دا بەکۆتا نەهات، بەڵکو لە دامەزراندنی ئیسرائیل-یشدا هەر بەردەوام بوو، دەستبەسەردا گرتن و دزییەکانی ئیسرائیل رۆژبەڕۆژ بەردەوام بوون و تا ئێستاش درێژەیان هەیە. دەکرێت بە ئاشکرا ئەمە ناوبنێین "دزینی خاکی فەڵەستین". ئەوەشی لە ئێستادا دەیبینن بەشێکی گەورەی ئەو دزی و داگیرکارییەیە".

ئەو بیرمەندە ئەمریکییە باسی لەوەش کرد کە ئیسرائیل ئامانجییەتی لە رووباری ئەردەن-ەوە تا دەریای ناوەڕاست دەوڵەتێکی جوو دابمەزرێنێت، ئاماژەی بەوەشدا کە کاردانەوەکانی ئیدارەی جۆ بایدن بەرامبەر توندوتیژییەکانی ئەم دواییە هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ کابینەکانی دیکە نەبووە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın