جيهان

بانگەشە ئەوە دەکرێت کە ئێران پلانی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکای لە سووریا هەیە

Ekip  | 02.06.2023 - نوێکردنەوە : 03.06.2023
بانگەشە ئەوە دەکرێت کە ئێران پلانی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکای لە سووریا هەیە

Ankara

ئەنقەرە - AA

بانگەشەی ئەوە دەکرێت، بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە، ئێران لەگەڵ رووسیا و سووریا کار لەسەر ستراتیجییەکی هەمەلایەنە دەکات و میلیشیاکانی لە سووریا ئامادە دەکات بۆ هێرشکردنە سەر سەربازانی ئەمریکا لەم وڵاتە.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە هەواڵێکدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئێران و هاوپەیمانەکانی لە سووریا مەشق بە میلیشیاکانی دەکات بۆ چاندنی بۆمب لە کەنار رێگاکان بۆ بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئەمریکا و کوشتنی کارمەندانی ئەمەریکی.

لە یەکێک لەو راپۆرتە هەواڵگرییە نهێنییانەی دەست رۆژنامەکە کەوتووە، باس لەوە کراوە، لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا لە ناوچەی دومەیر رۆژهەڵاتی دیمەشق پایتەختی سووریا لە چوارچێوەی ئەو ستراتیجيەی کە باسی لێوە دەکرێت، بەرپرسانی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران یەکێک لەو تەقەمەنییانەیان تاقیکردووەتەوە.

هەروەها بەپێی بەڵگەنامەیەک، رێکخراوی تیرۆریستیى پەکەکە/یەپەگە کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت، لە کۆتایی مانگی شوباتدا لە شارۆچکەی رومەیلان سەر بە پارێزگای حەسەکە باکووری سووریا دەستی بەسەر سێ تەقەمەنیيدا گرتووە، گوایە ئەمە رێگریی کردووە لە هەوڵی بەکارهێنانی ئەو تەقەمەنییانە لە دژی هێزەکانی ئەمریکا.

لە راپۆرتێکی دیکەدا بۆمبڕێژکەرێک باس لە هەوڵەکانی گرووپی میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی دەکات کە هاوپەیمانی ئێرانە و ئاشکرای کردووە کە ئەو گرووپە لە سووریا تاقیکردنەوەی لەسەر جۆرێکی نوێی بۆمبی EFP کردووە. لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەرپرسانی فەیلەقی قودس بەشدارییان کردووە لە دیزاینکردنی تەقەمەنیەکە و چۆنیەتی بەکارهێنانی.

- "ئێران و رووسیا و سووریا 'ناوەندێکی هەماهەنگی'یان لەدژی ئەمریکا پێکهێنا"

بەگوێرەی بەڵگە دزەپێکراوەکان، حکوومەتەکانی تاران، مۆسکۆ و دیمەشق، ستراتیجێکی نوێ بۆ وەدەرنانی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا پەیڕەو دەکەن. هەرسێ وڵات کار لەسەر پلانێکی تۆکمە دەکەن کە بریتییە لە زیندووکردنەوەی بەرخۆدانی جەماوەری بەرامبەر ئەمریکا لە سووریا و پاڵپشتیکردنی میلیشیاکان بۆ دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ سەر ئەمریکییەکان لە رۆژهەڵات و باکووری رۆژھەڵاتی سووریا.

بۆ ئەم مەبەستەش، بەرپرسانی باڵای سەربازی و هەواڵگریی رووسیا، ئێران و سووریا لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ کۆبوونەوە و رێککەوتن لەسەر دامەزراندنی "ناوەندێکی هەماهەنگی" بۆ بەڕێوەبردنی پلانەکە.​​​​​​​

شارەزایان نیگەرانن لەوەی کە ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە دەبێتە هۆی پەرەسەندنی هێرشەکانی ئێران بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا.​​​​​​​

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın