جيهان

بانگەشەی ئەوە دەکرێت ئەمریکا گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی لە سووریا بۆردومان کردبێت

Eşref Musa, Mehmet Burak Karacaoğlu  | 26.03.2024 - نوێکردنەوە : 26.03.2024
بانگەشەی ئەوە دەکرێت ئەمریکا گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی لە سووریا بۆردومان کردبێت

Tel Abyad

دێرازۆر - AA

بانگەشەی ئەوە دەکرێت، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران کە پاڵپشتی لە ڕژێمی بەشار ئەسەد دەکەن، لە لایەن ئەمریکاوە بۆردومان کرابن.

ڕۆژنامەی وەتەن نزیک لە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوی کردووەتەوە، ئەمریکا هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە ناوچەی دێرازۆر.

بەپێی ئەم هەواڵە، زیاتر لە یەک فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا لە ناوچەکانی مەیادین و ئەلبوکەمال سەربە پارێزگای دێرازۆر ڕۆژھەڵاتی سووریا سووڕاونەتەوە و نزیک بە ١٠ بنکەی سەربازییان کە یەکێکیان کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی بووە، بۆردمان کردووە.

تا ئێستا لەبارەی وردەکاریی ئەو هێرشە لە لایەن ئەمریکاوە هیچ ڕوونکردنەوەیەک ڕانەگەیەندراوە.

لە لایەکی دیکەوە، میدیاکانی سەر بە ڕژێمی سووریا باسیان لەوە کردووە کە لەو هێرشەدا فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی ئێران کراوەتە ئامانج. لەم بارەیەوە ئێرانییەکان هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمیان بڵاو نەکردووەتەوە.

وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشەی گرووپەکانی نزیک لە ئێران کە لە ٢٨ی کانوونی دووەمدا لە سنووری سووریا-ئوردن کردیانە سەر بنکەکانی ئەمریکا و بووە هۆی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی، ڕۆژی ٣ی شوبات ٨٥ ئامانجی گرووپە میلیشاکانی سەربە سوپای پاسداران لە سووریا و عێراق، لە لایەن ئەمریکاوە بۆردومان کران.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın