عێراق

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ماددەی ١٣ی نێو پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی پەسەند کرد

- ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ماددەی ١٣ی نێو پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی کە تایبەتە بەھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان پەسەند کرد.

Zana Natık Kerem  | 09.06.2023 - نوێکردنەوە : 10.06.2023
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ماددەی ١٣ی نێو پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی پەسەند کرد

Arbil

ھەولێر – AA

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ماددەی ١٣ی نێو پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی کە ئەوەیش تایبەتە بە پشکی ھەرێمی کوردستان پەسەند کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، دەستی پێکرد.

لە کۆی ٣٢٩ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، ٢٥٩یان ئامادەی دانیشتنەکە بوون.

لە میانی دانیشتنەکەدا بە زۆرینەی دەنگ، ماددەی ١٣ی نێو پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی کە ئەوەیش تایبەتە بە پشکی ھەرێمی کوردستان پەسەند کرا.

ھەر لەمیانی دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا، پشکی ھەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق پەسەند کرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın