ئابووری, عێراق

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی کرد

لە میانی دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا کە شەوی رابردوو ئەنجامدرا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی کرا.

Zana Natık Kerem  | 06.04.2023 - نوێکردنەوە : 06.04.2023
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی کرد

Arbil

ھەولێر – AA

لە میانی دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا کە شەوی رابردوو ئەنجامدرا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی کرا.

فەرمانگەی راگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە شەوی رابردوو، بەسەرۆکایەتی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ ئەنجامدراوە.

راشیگەیاندووە لە کۆی ٣٢٩ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، ٢٣٥یان ئامادەی دانیشتنەکە بوون کە لە میانیدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی کراوە.

چاوەڕان دەکرێت لە میانی دانیشتنەکانی داھاتوودا، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساکە بکرێت و بخرێتە دەنگدانەوە.

لە ١٣ی مانگی ئاداردا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ پەسەند کرد و رۆژی ١٧ی ھەمان ئەو مانگە رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کرد.

پێشتر گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، باسم عەوادی رایگەیاندبووە کە قەبارەی بوودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣، دەگاتە ١٩٧ تریلیۆن و ٨٢٨ ملیار دینار و کورتھێنان لە بوودجەی گشتیی ئەمساڵدا، ٦٣ تریلیۆن دینارە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın