عێراق

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ ماددەکانی بوودجە دەستی پێکرد

- ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی بە ئامانجی تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، خوێنەوەی دووەمی بۆ ماددەکانی نێو پرۆژەیاساکە دەستی پێکرد.

Zana Natık Kerem  | 09.06.2023 - نوێکردنەوە : 09.06.2023
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ ماددەکانی بوودجە دەستی پێکرد

Arbil

ھەولێر – AA

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی بە ئامانجی تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، خوێندنەوەی دووەمی بۆ ماددەکانی نێو پرۆژەیاساکە دەستی پێکرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، دەستی پێکرد.

لە میانی دانیشتنەکەدا، بە ئامانجی تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، خوێندنەوەی دووەمی بۆ ماددەکانی نێو پرۆژەیاساکە دەستی پێ کردووە.

دوێنێ پێنجشەممە، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥، بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبووسی و بە ئامادەبوونی ٢٥٨ ئەندام بەڕێوەچوو.

لە میانی دانیشتنەکەدا لە کۆی ٦٧ ماددەی پڕۆژەیاساکە، خوێندنەوە بۆ ھەشت ماددە کرا کە تیایدا ماددەکانی یەک، سێ، پێنج، شەش، حەوت و ھەشت پەسەندکران.

ھەر لە میانی دانیشتنەکەی شەوی رابردوودا، دەنگدان بە ماددەی دوو لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق دواخرا و ماددەی چوار لە پڕۆژەیاساکە لادرا.

چاوەڕان دەکرێت لە میانی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ ماددەی نۆ تا ماددەی ٦٧ بکرێت، بۆ ئەوەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، تەواو بکرێت و پرۆژەیاساکە پەسەند بکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın