ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر پرسی خۆرههڵاتی قودس کۆدەبێتەوە
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی توندوتیژییەکان لە خۆرههڵاتی قودس کۆدەبێتەوە.
New York
نەتەوەیەکگرتووەکان - AA
ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی خۆرههڵاتی قودس کۆدەبێتەوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە دیپلۆماتیکەکانەوە دەست کەوتوون، ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بەیانی ئەمڕۆ لە دانیشتنێکی داخراودا، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی خۆرههڵاتی قودس کۆدەبێتەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی دووشەممە ١٠ی ئایار بەهەمان مەبەست کۆبوویەوە بەڵام بە هۆی ناڕەزایەتییەکانی ئەمریکا هیچ هەنگاوێکی نەنابوو.
ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان کە بە گەورەترین پێکهاتە بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت، بە هۆی ڤیتۆی وڵاتانی رووسیا لەسەر پرسی سووریا، چین لەسەر پرسی میانمار و ئەمریکا لەسەر پرسی فەڵەستین، نەیتوانیوە هیچ هەنگاوێک بۆ ئاشتی لەو وڵاتانە بگرێتە بەر.