جيهان, کۆڤید- ١٩

ئەمریکا دەستی بە وەرگرتنی پێداویستی پزیشکی لە چین کرد

کۆشکی سپی، ئەوەی ئاشکراکرد کە بڕیارە ٢٠ فڕۆکە پێداویستی پزیشکی لە چینەوە بگەنە ئەمریکا.

30.03.2020 - نوێکردنەوە : 31.03.2020
ئەمریکا دەستی بە وەرگرتنی پێداویستی پزیشکی لە چین کرد

Washington DC

واشنتۆن - AA

بەپێی هەواڵی راگەیاندنەکانی ئەمریکا فڕۆکەیەک پێداویستی پزیشکی لە چینەوە گەیشتووەتە نیویۆرک کە ١٣٠ هەزار دەمامکی جۆری "N95"، ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار دەمامکی نەشتەرگەری، ٧٠ هەزار گەرمیپێو و نزیکەی ١٠ ملیۆن دەستکێشی پزیشکی هەڵگرتووە.

هەروەها کۆشکی سپی لە روونکردنەوەیەکی نووسراودا ئەوەی خستوەتەڕوو کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەنێوان هەردوو وڵاتدا لەسەر ئاستی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت هەماهەنگی کراوە، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە چین ٢٠ فڕۆکە پێداویستی پزیشکی رەوانەی ئەمریکا بکات کە یەکەم فڕۆکەیان گەیشتووەتە نیویۆرک.

لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە هێنانی پێداویستییە پزیشکییەکان لەڕێی دەریاوە ٢٠-٤٠ رۆژی پێویستە، بەڵام بەهۆی مەترسی خێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە رێگای ئاسمانییان هەڵبژاردووە و بڕیارە لە ماوەی دوو بۆ سێ رۆژدا هەر ٢٠ فڕۆکەکە بگەنە ئەمریکا.

لەلایەکی دیکەشەوە ناردنی پێداویستی پزیشکی لە چینەوە بۆ ئەمریکا لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ بەردەوام ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بە "ڤایرۆسی چین" ناودەبات بووە جێی ستایشی هاووڵاتییە ئەمریکییەکان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın