جيهان

"ئیسرائیل چەندین پێشێلکاری بەرامبەر بە کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەناری ڕۆژئاوا ئەنجامداوە"

Raşa Evrensel  | 20.03.2024 - نوێکردنەوە : 21.03.2024
"ئیسرائیل چەندین پێشێلکاری بەرامبەر بە کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەناری ڕۆژئاوا ئەنجامداوە"

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

رۆژنامەی گاردیان-ی بەریتانی بڵاوی کردەوە، بەپێی ھەندێک بەڵگەنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە دەستی کەوتوون، ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە لە دوای دەستپێکردنی ھێرشی سەر غەززە لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣، ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل چەندین پێشێلکارییان بەرامبەر بە کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەناری ڕۆژئاوا ئەنجامداوە، لەوانە چاو بەستنەوە و لێدان.

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە، بەڵگەنامە ھەیە کە ئاشکرای دەکات، سوپای ئیسرائیل، پارێزبەندی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێلکردووە، لەوانە زیان گەیاندن بە دامەزراوەکانی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA).

باسی لەوەش کردووە کە ھەر بەپێی ئەو بەڵگانامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، سوپای ئیسرائیل لە میانی ھێرشە سەربازییەکانیدا لە کەناری ڕۆژئاوا، دامەزراوەکانی (UNRWA)ی بەکارھێناوە کە لە یەکێک لە ھێرشەکاندا، ژمارەیەک فەڵەستینی کوژراون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو كە هەر بەپێی بەڵگەنامەكان لە دوای دەستپێکردنی ھێرشی سەر غەززە لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣، ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل چەندین پێشێلکارییان بەرامبەر بە کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەناری ڕۆژئاوا ئەنجامداوە، لەوانە چاو بەستنەوە و لێدان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın