عێراق

دەستگیرکردنی سێ تیرۆریست لە ناوەڕاستی عێراق

ھێزە ئەمنییەکانی عێراق سێ تیرۆریستییان لە پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی ئەو وڵاتە، دەستگیرکرد.

Zana Natık Kerem   | 06.12.2021
دەستگیرکردنی سێ تیرۆریست لە ناوەڕاستی عێراق

Arbil

ھەولێر ــ AA

ھێزە ئەمنییەکانی عێراق سێ تیرۆریستییان لە پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی ئەو وڵاتە، دەستگیرکرد.

فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بەزانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزە ئەمنییەکان لە خاڵی پشکنینی شەعب باکووری پارێزگای بەغدا، دوو تیرۆریستیان دەستگیرکردووە.

ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ھەروەھا پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزە ئەمنییەکان لە خاڵی پشکنینی ئەبوغرێب رۆژئاوای پارێزگای بەغدا، تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چوار تیرۆر داواکرابوون و ھاتووە "دەستگیرکراوەکان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın