کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٥ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٦٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٣٥ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

Sarmand Hameed   | 02.06.2020
هەرێمی کوردستان.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٥ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

هەولێر - AA 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٦٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٣٥ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە. 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری کارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە. 

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٦٥ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کە ٥٦١ لە هەولێر، ٣٨٢ لە سلێمانی، ٣٧٦ لە دهۆک، ٢٤ لە هەڵەبجە و ٢٢ لە سۆران ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٣٥ تووشبووی نوێ لە پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و ئیدارەی گەرمیان تۆمارکراوە. 

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژە بەوەدراوە کە یەکێک لە تووشبووەکان لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکراوە کە ئافرەتێکی تەمەن ٤٩ ساڵە و نیشانەی نەخۆشییەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و دەرئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەرچووە. 

ئاماژە بەوەشدراوە کە تووشبووەکە دانیشتووی گەڕەکی مەنتکاوەی شاری ھەولێرە. 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە ١٦ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکراون. 

بەپێی راگەیەنراوەکە، تووشبووەکان ١٢یان پیاون و چواریان ئافرەتن، ھەموویان نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە. 

ئەوەش هاتووە کە ١٢ لە تووشبووەکان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین و یەکێک لە تووشبووەکان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە و تووشبووەکەی دیکە دانیشتووی قەزای پێنجوینە. 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە ١٢ تووشبووی دیکە لە ئیدارەی گەرمیان تۆمارکراوە کە حەوتیان ئافرەت و چواریان پیاون لەگەڵ کچێکی گەنج تەمەنی ١٩ ساڵ. 

ئەوەش هاتووە کە نۆ لە تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشییەکەیان ھەیە. 

ئەوەش روونکراوەتەوە کە یەك تووشبوو لە شاری بەغدا گەڕاوەتەوە، شەش تووشبوو دانیشتووی قەزای کفرین، چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار، تووشبوویەک دانیشتووی شاری بەغدا و تووشبووەکەی دیکە دانیشتووی شاری تکریتە.

هەروەها شەش تووشبووش لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکراون کە پیاوێکی تەمەن ٥٢ ساڵ، ئافرەتێکی تەمەن ٤٤ ساڵ وچوار کچی تەمەن٢٠، ١٥، ١٣ و نۆ ساڵ. 

ئاماژە بەوەشدراوە کە پیاوەکە نیشانەی نەخۆشییەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەرچووە، پێنج تووشبووەکەی دیکە بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و سەرجەمیان دانیشتووی ناو شاری دھۆکن. 

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٧٧ هەزار و ٨٧١ پشکنین ئەنجامدراوە. 

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ١٢ هەزار و ٢٣٣ هاووڵاتیی کەرەنتین کراو، ١١ هەزار و ٣٤٥ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، ٨٨٨ هاووڵاتیی لە ٣٣ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ١٤١ لە هەولێر، ٦٤ لە سلێمانی، ٦٨٣ لە دهۆک. 

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٩ هاووڵاتیی کەرەنتین کراون. 

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە ھەرێمی کوردستان لە ئێستادا ٧٤٥ تووشبوو، لەنێویاندا حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەیە و ٤٢٠ نەخۆش چاکبووەتەوە، و لەئێستادا تەنھا ٣١٨ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان. 



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın