سه‌ربڕینی قاز له قەرس ده‌ستیپێكردووه
- ئه‌و قازانه‌ی له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی ساریقامیش و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌خێوده‌كرێن دوای سه‌ربڕینیان، سوێرده‌كرێن و له‌به‌ر هه‌وا وشكده‌كرێنه‌وه.

Kars
قەرس - AA
شاری قەرس لە تورکیا وه‌ك ناوه‌ندی به‌خێوكردنی قاز ئه‌ژمارده‌كرێت. ئه‌و قازانه‌ی به‌درێژایی وه‌رزی هاوین بەخێوکراون و بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌ویش ببن جۆیان پێدراوە، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌فری ساڵ ده‌خۆن سه‌رده‌بڕدرێن و له‌ڕێی پۆسته‌وه ده‌نێردرێن بۆ سه‌رانسه‌ری توركیا.
شارۆچكه‌ی ساریقامیش یه‌كێكه له گرنگترین ناوچه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی گۆشتی قاز له توركیا، دوای بارینی به‌فر له شارۆچكه‌كه كاركردنی چڕ له كێڵگه‌كانی به‌خێوكردنی قاز ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌و قازانه‌ی له ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌خێوده‌كرێن دوای سه‌ربڕینیان، سوێرده‌كرێن و له‌به‌ر هه‌وا وشكده‌كرێنه‌وه.
دوای تێپه‌ڕین به‌م قۆناغانه‌دا گۆشتی قازه‌كان ئاماده‌ده‌بن بۆ فرۆشتن، له وه‌رزی زستانیشدا ئه‌م گۆشته جگه له سفره‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، خوانی گه‌شتیاره ناوخۆیی و بیانییه‌كانیش ده‌ڕازێنێته‌وه.
گۆشتی قاز به‌هۆی تام و چێژه‌كه‌یه‌وه بووه‌ته جێگای بایه‌خی هه‌موو چین و توێژه‌كان و له‌سه‌ر داواكاریی كڕیاران به پۆسته ده‌نێردرێته سه‌رانسه‌ری توركیا.
هاكان ئاسڵان یه‌كێكه له به‌خێوكه‌رانی قاز، له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند: "له ئێستادا سه‌ربڕینی ئه‌و قازانه ده‌ستیپێكردووه كه بۆ ئه‌م زستانه به‌خێوكرابوون. بۆئه‌وه‌ی قازه‌كان به‌باشی قه‌ڵه‌وببن ته‌نها جۆیان دراوەتێ".
ئاسڵان گوتیشی: "دوای ئه‌وه‌ی به‌فر له شارۆچكه‌كه‌مان باری قازه‌كانمان به‌فریان خوارد. قازی قەرس له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌فر ده‌خوات، گۆشته‌كه‌ی تام و چێژێكی خۆشی هه‌یه. ئه‌و بێچوه قازانه‌ی له مانگی نیساندا له هێلكه ترووكاون، هه‌تا مانگی حوزه‌یران ورده ورده گه‌وره ده‌بن. دواتر كه ده‌گه‌نه مانگی تشرینی دووه‌م و كانوونی یه‌كه‌م به‌فر ده‌خۆن به‌مه‌ش تام و چێژی گۆشته‌كه‌یان خۆشتر ده‌بێت. قاز ئه‌گه‌ر به‌فر نه‌خوات تامی گۆشته‌كه‌ی خۆش نابێت. له ئێستادا ده‌ستمانكردووه به سه‌ربڕینی قازه‌كانمان. ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گۆشتی قاز كه یه‌كێكه له خواردنه خۆشه‌كانی وه‌رزی زستان بچێته سه‌ر خوانی گه‌شتیارانی بیانیی و ناوخۆیی".
حه‌سه‌ن ئارسڵان یه‌كێكی دیكه‌یه له به‌خێوكه‌رانی قاز و باس له‌وه‌ده‌كات له‌م ساڵانەی دواییدا خواست له‌سه‌ر قاز زیادیكردووه.
ئارسڵان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه به‌تایبه‌ت له هۆتێله‌كانی ناوه‌ندی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر، گۆشتی قاز بۆته جێگای سه‌رنجی گه‌شتیارانی ناوخۆیی و بیانیی، گوتیشی: "ته‌واوی ئه‌و داواكارییانه دابینده‌كه‌ین كه له شارە جیاجیاکانی وڵاته‌كه‌مانه‌وه ده‌گاته ده‌ستمان. چه‌ندین ساڵه ئێمه لێره خه‌ریكی ئه‌م كاره‌ین. بۆئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ورییه‌ی له‌ناو قازه‌كه‌دا هه‌یه بتوێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌فری خوارد، سه‌ری ده‌بڕین. ئاشكرایه ماوه‌ی چوار بۆ پێنج رۆژیشه له ناوچه‌كه‌مان به‌فرده‌بارێت. قازه‌كان دوای سه‌ربڕین و سوێركردنیان بۆئه‌وه‌ی تام و چێژێكی خۆشتریان هه‌بێت له‌به‌ر هه‌وای سارددا وشكیانده‌كه‌ینه‌وه و له‌ڕێگه‌ی پۆسته‌وه ده‌ینێرین بۆ سەرتاسەری توركیا".
حه‌سه‌ن ئارسڵان له باره‌ی نرخی قازه‌كانیشه‌وه رایگه‌یاند نرخیان له نێوان ١٨٠ بۆ ٢٠٠ لیره‌ی توركیدایه.