شاندێکی باڵای ئەمنیی گەیشتە پارێزگای کەرکووک
- شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراقی بە سەرۆکایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنیی کەرکووک، گەیشتە پارێزگاکە.

Arbil
ھەولێر ــ AA
شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراقی بە سەرۆکایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شممەری بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنیی کەرکووک، گەیشتە پارێزگاکە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە کە فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شممەری و فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵیی، فەریق ساڵح عامری و ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی و ئەمنیی گەیشتوونەتە پارێزگای کەرکووک.
ئاماژەیان بەوەیشداوە کە ئامانج لە سەردانەکە، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگای کەرکووک و باسیان لەوەشکردووە کە شاندەکە ھێزە ئەمنییەکانی لە پارێزگاکە بەسەرکردووەتەوە.