عێراق

ھەرێمی کوردستان: "ئێران ئاوی ھەردوو رووباری سیروان و زێی بچووکی گرتووەتەوە"

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند ئێران ئاوی ھەردوو رووباری سیروان و زێی بچووکی گرتووەتەوە و ئەمەش پێچەوانەی ھەموو عورف و یاسایەکی نێودەوڵەتییە و ئاوی رووبارە ھاوبەشەکان موڵکی ھەردوو خەڵکی عێراق و ئێرانە.

Sarmand Hameed  | 19.08.2020 - نوێکردنەوە : 20.08.2020
ھەرێمی کوردستان: "ئێران ئاوی ھەردوو رووباری سیروان و زێی بچووکی گرتووەتەوە"

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند ئێران ئاوی ھەردوو رووباری سیروان و زێی بچووکی گرتووەتەوە و ئەمەش پێچەوانەی ھەموو عورف و یاسایەکی نێودەوڵەتییە و ئاوی رووبارە ھاوبەشەکان موڵکی ھەردوو خەڵکی عێراق و ئێرانە.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی لەسەر گرتنەوەی ئاوی ھەردوو رووباری سیروان و زێی بچووک لەلایەن ئێرانەوە، بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە، "کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوەڕاستی مانگی ئاب، بۆ ساڵی سێیەم لەسەریەک لە وەرزی ھاویندا ئاوی ھەردوو رووباری سیروان و زێی بچووک دەگرێتەوە، داھاتی ئاوی کرد بە سفر".

لە راگەیەنراوەکەدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژە بەو دراوە "ئەمە لەکاتێکدایە ئەو کردارە پێچەوانەی ھەموو عورف و یاسایەکی نێودەوڵەتییە و ئاوی رووبارە ھاوبەشەکان موڵکی ھەردوو خەڵکی عێراق و ئێرانە، بەتەنھا مافی ھیچ کام لەو وڵاتانە نییە، لە ھەمانکاتیشدا بە گرتنەوەی ئاوی ئەو دوو رووبارە بەسەدان ھەزار ماسی لەناوچوون، سەرەڕای ئەوەی زیانێکی زۆری بەجووتیارانی ناوچەکە گەیاندووە، زۆربەی بەرھەمەکانیان وشک دەبن".

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان ئەو خراوەتە روو کە دانیشتووانی قەزای پشدەر بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بەئاوی زێی بچووک بۆ خواردنەوە و پێداویستیەکانی تر دەبەستن، بۆیە وەزارەتەکە زۆر بە توندی ناڕەزایەتی خۆی دەربڕیووە لەسەر گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچووک، و رایگەیاندووە کە ئەو ھەنگاوەی ئێران "وەک سزایەکە لەسەر خەڵک و جووتیارانی ھەرێمی کوردستان".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın