وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: ''رووداوەکانی عێراق جێگەی نیگەرانین''
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، نیگەرانی لەبەرامبەر رووداوە توندوتیژییەکانی نێو خۆپیشاندانەکانی بەغدا راگەیاند.

Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند ''ئەو پەرەسەندنانەی ماوەیەکە لە بەغدا روو دەدەن لە رووی سەقامگیری، یەکێتیی و ئەمنییەوە دۆخێکی مەترسییدارە. سەقامگیری و ئاسایشی عێراقی دۆست و برا بۆ تورکیا زۆر گرنگە. لەو روانگەیەوە نیگەرانین لە رووداوەکانی توندوتیژی کە سەرتاپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە''.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا داوای لە هەموو لایەنەکان کردووە ژیرانە هەڵسوکەوت بکەن و دان بەخۆیاندا بگرن و هاتووە ''بە چارەسەرکردنی ناکۆکییە سیاسییەکانی ئێستا لە رێگەی ئاشتی و دیالۆگی گشتگیرەوە، هیوادارین ئارامی و خۆشگوزەرانی گەلی عێراق دەستەبەر بکرێت''.
سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر کە لە هەڵبژاردنە گشتییەکەی ساڵی رابردوودا، سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، دوێنێ (٢٩ی ئاب) لە رێگەی هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە وازهێنانی خۆی بەتەواوی لە سیاسەت راگەیاند.
گرووپێک لە پشتیوانانی سەدر لە ناوچەی سەوز کە بینا حکوومییەکان و نوێنەرایەتییە بیانییەکانی لێیە، گردبوونەوە و خۆپیشانداناین ساز کرد و پرۆتێستۆی حکوومەتیان کرد.
سەرەڕای گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنیی، بەڵام گرووپەکە بەربەستە ئەمنییەکانیان تێپەڕاند و داوایان لە بەرپرسانی حکوومەت کرد دەست لە کار بکێشنەوە.
بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدرەوە، قەدەغەی هاتوچۆ لە بەغدا راگەیەندرا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن