عێراق

نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە پرسەی پێشڕەو دزەیی کرد

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی لە مزگەوتی سەواف لە شاری ھەولێر، بەشداری لە پرسەی پێشڕەو دزەیی و کچە ساواکەیدا کرد کە لە ھێرشی مووشەکی سوپای پاسدارانی ئێراندا بۆ سەر ھەولێر، لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.

Zana Natık Kerem  | 17.01.2024 - نوێکردنەوە : 18.01.2024
نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە پرسەی پێشڕەو دزەیی کرد

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی لە مزگەوتی سەواف لە شاری ھەولێر، بەشداری لە پرسەی پێشڕەو دزەیی و کچە ساواکەیدا کرد کە لە ھێرشی مووشەکی سوپای پاسدارانی ئێراندا بۆ سەر ھەولێر، لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.

نووسینگەی سەرۆکایەتی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نێچیرڤان بارزانی لە مزگەوتی سەواف لە شاری ھەولێر، بەشداری لە پرسەی پێشڕەو دزەیی و کچە ساواکەیدا کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی و ھاوخەمیی قووڵی خۆی پێشکەش بە خانەوادە و کەسوکاری پێشڕەو دزەیی کردووە و ھیوای خواست خوای مەزن، گیانیان بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادە و کەسوکاریان ببەخشێت.

شەوی ١٥ی ئەم مانگە، ژمارەیەک مووشەکی بالیستی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ئاراستەی چەند ناوچەیەکی ھەولێر کران کە سێ بۆ چوار لەو مووشەکانە لە ماڵی بەرکەوتوو سەرمایەداری ھەولێر، پێشڕەو دزەیی کەوتنەخوارەوە کە بەھۆیەوە کە خۆی و منداڵێکی لەگەڵ میوانێکی کە گەورە بازرگانێکی عێراقی بوو بە ناوی کەرەم میخائیل گیانییان لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش لە ئەندامانی خێزانەکەی پێشڕەو دزەیی برینداربوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın