جيهان

عەباس عراقچی: "ئێران پاڵپشتی لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکات"

Ahmet Dursun, Aladdin Mustafaoğlu  | 17.07.2025 - نوێکردنەوە : 17.07.2025
عەباس عراقچی: "ئێران پاڵپشتی لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکات" وێنە : /AA

Tahran

تاران ــ AA

وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عراقچی ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی، پاڵپشتی لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکات.

عەباس عراقچی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دیمەنی بۆردومانکردنی دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتی سووریا لە دیمەشق بڵاوکردەوە و نووسیوویەتی: "ئەمە چاوەڕوان کراوبوو".

دوێنێ چوارشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە میانی زنجیرەیەک ھێرشدا، دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار و باڵەخانەی سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتیی سوپای سووریایان لە دیمەشق بۆردومان کرد.

ھەروەھا وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە: "ڕژێمی ئیسرائیل ھیچ سنوورێک نازانێت و تەنیا یەک زمان تێدەگات، بۆیە پێویستە وڵاتانی جیھان و ناوچەکە، یەکگرتووبن، بە ئامانجی کۆتاییھێنان بە دەستدرێژییە شێتانەکەی ڕژێمی ئیسرائیل".

جەختی لەوەش کردووە کە ئێران، پاڵپشتی لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın