توركيا, جيهان

پەرلەمانی تورکیا پڕۆژەبڕیارێکی دژ بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، پەسەند کرد

پەرلەمانی تورکیا: "هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا و لەسەرووی هەموویانەوە بۆ سەر دیمەشقی پایتەخت بە توندترین شێوە ئیدانە دەکەین. دووبارەی دەکەینەوە کە لە پاڵ گەلی سووریاداین".

Ahmet Buğra Olaç, Meriç Ürer  | 17.07.2025 - نوێکردنەوە : 17.07.2025
پەرلەمانی تورکیا پڕۆژەبڕیارێکی دژ بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، پەسەند کرد

TBMM

ئەنقەرە - AA

پەرلەمانی تورکیا لە چوارچێوەی پڕۆژە بڕیارێکدا، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریای ئیدانە کرد و جەختی لەوەش کردەوە کە لە پاڵ گەلی سووریادا دەبن.

لە پەرلەمانی تورکیا پڕۆژەبڕیاری سەرۆکایەتی پەرلەمان دژ بە هێرشەکان ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، پەسەند کرا.

لە بڕیارنامەکەی پەرلەمانی تورکیادا هاتووە: "هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا و لەسەرووی هەموویانەوە بۆ سەر دیمەشقی پایتەخت بە توندترین شێوە ئیدانە دەکەین. دووبارەی دەکەینەوە کە لە پاڵ گەلی سووریاداین".

هەروەها هاتووە: "پشتیوانی خۆمان بۆ گەلی سووریا دووپات دەکەینەوە کە ساڵانێکە ئازاری زۆریان چێشتووە. جەخت لە یەکپارچەیی خاکی و سەروەری سووریاش دەکەینەوە و دژایەتی خۆشمان بۆ هەرچەشنە کردەوەیەک کە ئارامی گەلی دۆست و برای سووریامان تێک بدات و ببێتە هەڕەشە لەسەریان دەردەبڕین.

پەرلەمانی تورکیا لەو بڕیارنامەیەدا هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە دەنگ هەڵبرێت و ڕێوشوێنی کاریگەر و بەردەوام و یەکلاکەرەوە لەدژی دەستدرێژی ئیسرائیل بگرێتەبەر، کە قەیرانی ناوچەکەی قووڵتر کردووەتەوە و هەڕەشە لە ئاشتی جیهانی دەکات.

هەریەکە لە پارتەکانی ئاکپارتی، جەهەپە، مەهەپە، ئیی پارتی و پارتی ڕێگەی نوێ بە بەڵێ و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)یش دەنگی بێ لایەنی بۆ پڕۆژەبڕیارەکە بەکار هێنا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın