مەسرور بارزانی دۆخی ئەمنی عێراقی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعرەجی تاوتوێ کرد
وێستگەی دووهەمی دیدار و کۆبوونەوەکانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق قاسم ئەعرەجی، کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق مەسرور بارزانی بوو.

Arbil
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق مەسرور بارزانی دۆخی ئەمنی عێراقی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق قاسم ئەعرەجی تاوتوێ کرد.
وێستگەی دووهەمی دیدار و کۆبوونەوەکانی قاسم ئەعرەجی لە هەولێر، کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێم مەسرور بارزانی بوو.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران بارزانی لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و بارودۆخی ئهمنيى عێراقی لەگەڵ ئەعرەجی تاوتوێ کردووە و هەروەها هاتووە: "جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرا".
ڕاشیگەیاندراوە کە هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر و لە لایەن وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕێبەری ئەحمەد پێشوازی لێکرا و دواتر لەگەل سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کۆبوویەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن