عێراق

سوودانی: "بەردەوامین لە ھەوڵەکانمان بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوت لە ڕێگای تورکیاوە"

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند کە لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن، بۆئەوەی ھەناردەکردنی نەوت لە ڕێگای تورکیاوە، دەست پێ بکەنەوە.

Zana Natık Kerem  | 15.07.2025 - نوێکردنەوە : 15.07.2025
سوودانی: "بەردەوامین لە ھەوڵەکانمان بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوت لە ڕێگای تورکیاوە"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند کە سەقامگیری لە بواری وزەدا، پشت بە زیادکردنی بەرھەمھێنان و وەبەرھێنان لە غازی ھاوەڵ دەبەستن و ئاماژەی بەوەشدا کە لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن، بۆئەوەی ھەناردەکردنی نەوت لە ڕێگای تورکیاوە، دەست پێ بکەنەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی پێشوازی کردووە کە جێگری سەرۆکی کۆمپانیای " HKN Energy"ی ئەمریکی، ماتیۆ زەیس کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، تواناکانی کەرتی بەرھەمھێنانی نەوت فراوانتر دەکەن، ئەوەش لە چوارچێوەی دیدگایەک حکوومەتەکەی کە پشت بە زیادکردنی بەرھەمھێنان و وەبەرھێنان لە غازی ھاوەڵ دەبەستێت، تا دەگاتە سەقامگیری لە بواری وزەدا.

باسی لەوەش کردووە کە لە میانی دیدارەکەدا، محەمەد شیاع سوودانی خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە سەبارەت بە کارەکانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراق، بەتایبەتی لە کەرتی نەوتدا.

ھەروەھا ئەوەشی خستووەتەڕوو سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕاشیگەیاندووە کە لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن، بۆئەوەی ھەناردەکردنی نەوت لە ڕێگای تورکیاوە، دەست پێ بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە لە بەرامبەردا جێگری سەرۆکی کۆمپانیای " HKN Energy"ی ئەمریکی، ماتیۆ زەیس خواستی کۆمپانیاکەی نیشانداوە بۆ فراوانکردنی وەبەرھێنان لە کەرتی نەوتدا لە عێراق.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın