عێراق

محەمەد حەلبوسی: "رێگەمان نەداوە ببین بە بەشێك لە ململانێیەكانی نێودەوڵەتی"

- سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی: "بەهیچ شێوەیەك رێگەمان نەداوە ببین بە بەشێك لە ململانێیەكانی نێودەوڵەتی".

Zana Natık Kerem  | 04.09.2019 - نوێکردنەوە : 04.09.2019
محەمەد حەلبوسی: "رێگەمان نەداوە ببین بە بەشێك لە ململانێیەكانی نێودەوڵەتی"

Baghdad

بەغدا ــ AA

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی رایگەیاند كە جەنگی دژبە تیرۆر لە وڵاتەكەی كۆتایی نەهاتووە و جەخت لەوە دەكاتەوە كە بە هیچ شێوەیەك رێگەیان نەداوە عێراق ببێت بە بەشێك لە ململانێیەكانی نێودەوڵەتی.

محەمەد حەلبوسی لە میانی دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەی لیژنەی بوودجە و پلاندانان سەربە پەرلەمانی ئاسیا كە لە بەغدا بە بەشداری ١٦ وڵاتی عەرەبی و کیشوەری ئاسیا بەڕێوەدەچێت، گوتارێكی پێشكەشكرد و گوتی:

"درك بەوە دەكەین كە هێشتا جەنگی دژبە تیرۆر لە عێراق كۆتایی نەهاتووە، هەروەها هێشتا بە هۆی تیرۆرەوە رووبەڕووی كێشەیەكی زۆر بووینەتەوە كە پێویستە بە جددی چارەسەر بکرێن ئەوەش تەنها بە زیاتر خستنەگەڕی هەوڵە هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان بەدی دێت".

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی ئەوەی وەبیرهێناوە كە تیرۆر تەنها عێراقی نەكردووەتە ئامانج، بەڵكو سەرجەم وڵاتانی ناوچەكە و جیهانی بەبێ‌ جیاوازی كردووەتە ئامانج و گوتی:

"هەرچی هەوڵ و توانامان هەیە خستوومانەتەگەڕ لە پێناو چارەسەركردنی قەیرانەكان و نزیككردنەوەی دیدو بۆچوونەكان، چونكە بە هۆی ململانێیەكانەوە لە وڵات و ناوچەكەمان، باجی زۆرمان داوە".

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی ئەوەشی گوت "بەهیچ شێوەیەك رێگەمان نەداوە ببین بە بەشێك لە ململانێیەكانی نێودەوڵەتی، بۆیە دەبینرێت كە بەردەوام داوامان كردووە، كێشە نێودەوڵەتییەكان بە گفتوگۆ و ئاشتی چارەسەر بكرێن".

محەمەد حەلبوسی جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی كە عێراق پابەندە بە ستراتیجییەكی روون كە ئەویش خۆ بەدوورگرتنە بەرامبەر بە ململانێییەكانی سەربازیی و سیاسی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın