عێراق

مانگی سووری تورکی لە عێراق نۆ تۆن گۆشتی قوربانیی بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا دابەش دەکات

Bekir Aydoğan  | 07.06.2025 - نوێکردنەوە : 07.06.2025
مانگی سووری تورکی لە عێراق نۆ تۆن گۆشتی قوربانیی بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا دابەش دەکات

Arbil

هەولێر - AA

مانگی سووری تورکی، لە جەژنی قورباندا نۆ تۆن گۆشتی قوربانیی بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکانی شارە جیاوازەکانی عێراقدا دابەش دەکات.

لە چالاکی سەربڕینی ئاژەڵە قوربانییەکاندا لە هەولێر، هەریەکە لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر، ئەرمان تۆپچو و سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی، موسا ئەحمەد و پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو و بەرپرسانی سەرۆکایەتی شاندی مانگی سووری تورکی لە عێراق بەشداربوون.

لە گوتارێکیدا کە لە چالاکییەکەدا پێشکەشی کرد، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر تۆپچو ڕایگەیاند: "جەژنەکان لە کەلتووری هاوبەشماندا بریتین لە هاوکاریی کردن و هاودەنگیی کردن. ئێمەش وەک تورکیا بۆ چەندین ساڵە لە ڕێگەی مانگی سووری تورکی و تیکا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەموو جیهاندا ئەم جۆرە چالاکییە خێرخوازییانە ڕێکدەخەین. بێگومان هەولێر و عێراق بۆ ئێمە گرنگییەکی زۆر تایبەت و جیاوازیان هەیە".

گوتیشی: "ئەمساڵ مانگی سووری تورکی بە هاریکاریی لەگەڵ مانگی سووری عێراقی نۆ تۆن گۆشتی قوربانی دەبەخشێت، لە هەولێر هەزار خێزان، لە دهۆک ٢٥٠ خێزان و لە موسڵیش زیاتر لە ٦٠٠ خێزان گۆشتی قوربانییان پێدەگات".

تۆپچو هیوای خواست جەژن ببێتە مایەی ئارامیی و خۆشگوزەرانیی بۆ هەموو ناوچەکە و مرۆڤایەتیی و، ڕایگەیاند: "دەزگای خێرخوازی بارزانی، ڕاستەوخۆ دوای بوومەلەرزەکەی تورکیا کە بە کارەساتی سەدە ناسراوە بە خێرایی گەیشتنە ناوچەکە و پشتیوانی کردین. خودا خێریان بنووسێت. بەم بۆنەیەوە سڵاو دەنێرم بۆ هەموو ئەو کەسانەی بەشدارن لەم چالاکییە خێرخوازییە بە نرخەدا بەتایبەتی بەڕێز پارێزگار، مانگی سووری عێراقی، دەزگای خێرخوازی بارزانی و مانگی سووری تورکی. جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın