مانگی سووری تورکی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەستی بە سەربڕینی ئاژەڵەکانی قوربانیی کرد
Ankara
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی هەڵمەتی قوربانیی کردن بە وەکالەت کە بووەتە نەریتێکی ساڵانە، مانگی سووری تورکی دەستی بە سەربڕینی ئەو ئاژەڵە قوربانییانە کرد کە بە وەکالەت لە ناوخۆی وڵات و لە ٢٢ وڵات لە سێ کیشوەر وەریگرتووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی مانگی سووری تورکی، هەڵمەتی قوربانیی کردن بە وەکالەت کە لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ دەکرێت، ئەمساڵیش خواستی زۆری لەلایەن خێرخوازانەوە لەسەرە.
خێرخوازان بە وەکالەت قوربانیی کردنەکانیان سپاردووە بە مانگی سووری تورکی، کە هەریەک لە سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و هاوسەرەکەی، ئەمینە ئەردۆغان و سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی و جێگری سەرکۆمار، جەودەت یڵماز و باڵیۆزەکان و نوێنەرانی جیهانی بازرگانی پشتیوانی هەڵمەتەکە دەکەن.
دوای ئەنجامدانی نوێژی جەژن، مانگی سووری تورکی لە ٢٢ وڵات لە ئاسیا، ئەفریقا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باڵکان دەستی بە سەربڕینی قوربانییەکان کرد و، ئامانجی ئەوەیە گۆشتی قوربانییەکان بگەیەنێتە ملیۆنان کەسى کەمدەرامەت.
مانگی سووری تورکی بە دروشمی "ئەگەر دەتەوێت بەرەکەتی قوربانی بە درێژایی ساڵ بەردەوام بێت، ئەوا بیسپێرە بە مانگی سووری تورکی" هەڵمەتەکەی بەڕێوەدەبات و، دڵنیایی دەدات لەوەی ئەو گۆشتەی لە ناوخۆی وڵات دەستیدەکەوێت بەشێوەی ئامادەکراو و لەقوتوونراو بە درێژایی ساڵ دەگاتە دەستی ئەوانەی پێویستیان بە هاوکاری و دەستی یارمەتییە.
ئاژەڵە قوربانییەکان لە کوشتارگە مۆدێرنەکانی دیاربەکر، وان و قۆنیا بەپێی ڕێساکانی پاک و خاوێنی و مەرجە ئیسلامیییەکان سەردەبڕدرێن و، ئامادە دەکرێن بۆ لە قوتوونان.
هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، مانگی سووری تورکی ئەمساڵیش سیستمی لەقوتوونانی درێژخایەن بۆ خەڵکی غەززە جێبەجێ دەکات کە ڕووبەڕووی برسێتیی بوونەتەوە. وەکالەتە قوربانییەکان کە بۆ غەززە دەدرێن، لە کوشتارگەکانی ناوخۆی تورکیا سەردەبڕدرێن، پاشان لە قوتوو دەنرێن و و هەرکاتێک ڕێگەدرا بە تێپەڕاندنی هاوکارییەکان، ئەوا بە خێرایی دەگەیەنرێتە دەست ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە یارمەتییە لە ناوچەکە.
لەم چوارچێوەیەدا، قوربانییەکەی سەرکۆمار ئەردۆغان کە بەخشیوێتی بە غەززە، لە کوشتارگەیەک لە قۆنیا سەردەبڕدرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
