قاسم ئەعرەجی: "پێویستە ھەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم بگەنە ڕێککەوتن"
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند کە پێویستە چارەسەرێک بۆ کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم بدۆزرێتەوە.

Arbil
ھەولێر ــ AA
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی بە پێویستی زانی کە چارەسەرێک بۆ کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، بدۆزرێتەوە و جەختی لەوەش کردووە کە پێویستە ھەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم بگەنە ڕێککەوتن.
قاسم ئەعرەجی لە میانی سەردانیکردنی بۆ ناوچەی بارزان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا گوتی: "پێویستە ھەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمى کوردستان بگەنە ڕێککەوتن".
ڕاشیگەیاند کە گرنگە پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدراڵیی بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێن.
باسی لەوەش کرد، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن لەبارەی ئەو ھێرشانەی کە بەم دواییانە لە ڕێگای ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرانە سەر ھەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق.
گوتیشی: "لە میانی سەردانەکەم بۆ ھەولێر، دۆخی ئێستای ناوچەکەم لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی ھەرێم تاوتوێ کردووە".
دوێنێ چوارشەممە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی بەسەردانێک گەیشتە ھەولێر و لە میانیدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێم ئەنجام دا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن