عێراق

فوئاد حوسێن: "دەڕوانیینە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا"

- وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن: "قۆناغی سێیەمی گفتوگۆی ستراتیجیی لەگەڵ واشنتۆن، جێگای گرنگیی حکوومەتی عێراقە".

Zana Natık Kerem  | 07.04.2021 - نوێکردنەوە : 09.04.2021
فوئاد حوسێن: "دەڕوانیینە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا"

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن رایگەیاند کە قۆناغی سێیەمی گفتوگۆی ستراتیجیی لەگەڵ واشنتۆن، جێگای گرنگیی حکوومەتی عێراقە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە کە فوئاد حوسێن رایگەیاندووە، قۆناغی سێیەمی گفتوگۆی ستراتیجیی لەگەڵ واشنتۆن، جێگای گرنگیی حکوومەتی عێراقە و گوتوویەتی:

"دەڕوانیینە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لەسەرجەم ئاستەکاندا".

چاوەڕان دەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە، گەڕێکی دیکەی گفتوگۆی ستراتیجیی لەنێوان عێراق و ئەمریکا، ساز بکرێت.

پێشتر سەرچاوەیەک لە حکوومەتی عێراق رایگەیاندبوو گفتوگۆکە لەسەر ئاستی بریکارانی وەزارەتەکان، بەڕێوەبەرانی گشتیی و ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی لەڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، ساز دەکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın